NEW KURD IN EXILE
کوردی نوێ شار به‌ده‌رکراو
14.1.08
گول :ئه‌مریكا زۆر شه‌رمه‌زاره‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ زوتر مۆڵه‌تی‌ به‌زاندنی‌ سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ پێنه‌داوین
عه‌بدوڵا گول سه‌ركۆماری‌ توركیا ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌:ئه‌مریكاییه‌كان زۆر شه‌رمه‌زارن له‌وه‌ی‌ كه‌ دره‌نگ مۆڵه‌تیان به‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داوه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ دژبه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامبدات
له‌ لێدوانێكدا بۆرۆرژنامه‌ی‌ ئه‌لحه‌یاتی‌ چاپی‌ له‌نده‌ن عه‌بدوڵا گول وتی‌: ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕازی‌ بونی‌ ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌مان ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ دژی‌ په‌كه‌كه‌له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامبدات، هیچ به‌ڵێنێكمان به‌ ئه‌مریكا نه‌داوه‌ چونكه‌ ئه‌مریكا به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ خاكی‌ عێراقدا روبه‌روی‌ په‌كه‌كه‌ ببێته‌وه‌
عه‌بدوڵا گول وتیشی‌ ئامانجی‌ ئێمه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ ته‌نیا له‌ ناوبردنی‌ په‌كه‌كه‌یه‌ و توركیا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق و كورده‌كانی‌ عێراق ناكاته‌ ئامانجی‌ هێرشه‌كانی‌ خۆی‌
سه‌باره‌ت به‌ پرسیارێكیش ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئایا توركیا گه‌ره‌نتی‌ داگیرنه‌ركدنی‌ خاكی‌ عێراقی‌ به‌ ئه‌مریكا داوه‌، سه‌ركۆماری‌ توركیا وتی‌: پێویست ناكات ئێمه‌ گه‌ره‌نتی‌ به‌ هیچ لایه‌نێك بده‌ین چونكه‌ به‌ نیاز نین خاكی‌ هیچ وڵاتێك داگیر بكه‌ین
عه‌بدوڵا گول وتی‌: توركیا له‌روی‌ ئابوری‌یه‌وه‌ هاوكاری‌ عێراق ده‌كات وهیچ كێشه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نیه‌ و رۆژانه‌ 4 هه‌زار ئۆتۆمبیلی‌ بارهه‌ڵگری‌ توركیا له‌ ده‌روازه‌ی‌ سنوری‌ خابوره‌وه‌ ده‌چنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌
Nawa Radio
تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه‌ هیوا ده‌خوازن گه‌لی كورد دووباره‌ ئه‌نفال بكرێته‌وه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی وتارێكدا كه‌ له‌ مه‌راسیمی رێزگرتن له‌ رووفاتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نفالكراوانی كوردستان رایگه‌یاند :
ئێستاش چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیان بێت پرۆسه‌كانی به‌ناو ئه‌نفال و جینۆساید دژ به‌ گه‌لی كورد دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌نفالكراون كه‌م بوو بێت.
سه‌رۆكى كوردستان راشیگه‌یاند : كه‌ گه‌لی كورد ته‌نها رێز له‌و برا عه‌ره‌بانه‌ ده‌گرێت كه‌ دژی ئه‌نفالن.
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر سازكرا ، سه‌رۆك بارزانى گوتی : تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی هه‌ن كه‌ هیوا ده‌خوازن گه‌لی كورد دووباره‌ ئه‌نفال بكرێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌یان به‌سه‌رچووه‌ و هیچ لایه‌ك و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و تاوانه‌ دژ به‌ گه‌له‌كه‌مان دووباره‌ بكاته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌نجامیاندا هه‌ندێكیان به‌ سزای خۆیان گه‌یشتن و هیوادارین له‌ داهاتووشدا ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌ سزای خۆیان بگه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی : چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی ده‌یانه‌وێ تاوانه‌كانی دژ به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون بشاردرێنه‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت من وای بۆ ده‌چم كه‌ مه‌به‌ست له‌ په‌له‌كردن له‌ له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن ئه‌وه‌ بوو تاوانه‌كانی دژی گه‌لی كورد بشاردرێنه‌وه‌ و دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ چه‌كی كیمیاوی دابخرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌شدا ، سه‌رۆك گوتی : گه‌لی كورد ته‌نها رێز له‌و به‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌گرێت كه‌ دژی ئه‌نفاله‌ و ده‌ستی دۆستایه‌تی كورد قبوڵ ده‌كات . مه‌به‌ستی ئێمه‌ پته‌وكردنی دۆستایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌به‌ به‌ شیعه‌ و سوننه‌یه‌وه .
له‌ كۆتاییشدا سه‌رۆكى كوردستان روونیكرده‌وه : ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ ده‌ستووری عێراق و به‌و مافانه‌ رازین كه‌ ده‌ستوور به‌ ئێمه‌ی داوه‌ به‌ڵام هه‌رگیز رێگه‌ به‌ هیچ كه‌سێك ناده‌ین یاری به‌ ده‌ستوور بكات و به‌ ئاره‌زووی خۆی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی به‌كاری بێنێت
KTV
رێوره‌سمى تایبه‌ت بۆ هێنانه‌وه‌ و رێزگرتن له‌ 371 رووفاتى قوربانیانی ئه‌نفال له‌ هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد
به‌یانى ئه‌مڕۆ ، به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌دنان موفتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان , د. به‌رهه‌م ساڵح جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ وه‌زیر و به‌رپرسانى حكوومى و حزبی له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراق و كه‌سایه‌تى عێراقی و بیانى ، رێوره‌سمێكی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى كارووباری شه‌هید‌ و ئه‌نفالكراوانی كوردستان ، بۆ هێنانه‌وه‌ و رێزگرتن له‌ 371 رووفاتى قوربانیانی ئه‌نفال له‌ پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان له‌شاری هه‌ولێر ، ده‌ستى پێكرد
له‌مباره‌یه‌وه‌ خاتوو چنار سه‌عد عه‌دبوڵڵا ، وه‌زیری كارووباری شه‌هید‌ و ئه‌نفالكراوانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند
ژماره‌ى رووفاتى قوربانییه‌كان 354 ه‌و ، 11 له‌ رووفاتانه‌ له‌ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له‌ چاور قوڕنه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و 13 ش له‌ گۆڕێكى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ دهۆك
شایه‌نى ئاماژه‌یه‌ ، وه‌ك خاتوو چنار وتى : له‌ ناو رووفاتى قوربانییه‌كاندا ، رووفاتى ئافره‌تێكى دوو گیان تیادایه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش دڕنده‌یی رژێمى له‌ ناوچوو ده‌رده‌خات .
راشگه‌یه‌ندرا كه‌ ئه‌و ته‌رمانه‌ وه‌ك به‌ڵگه ‌و دۆكیومێنت دژ به‌تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به‌كارهێنراون".
هه‌روه‌ها ، ئه‌و ته‌رمانه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رهێنراون ‌و له‌شوێنی تایبه‌تدا هه‌ڵگیراون بۆ ئه‌وه‌ی له ‌رێوره‌سمێكی شایسته‌دا رێزیان لێبگیرێت‌و ته‌سلیم به‌كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه‌".
جێگه‌ى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ، له ‌ساته‌وه‌ختی شاڵاوی ئه‌نفالدا ساڵی 1988 قووربانییه‌كان ، له‌لایه‌ن رژێمی له‌ له‌ناوچووى سه‌دام حسێن-ه‌وه‌ له‌چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌ی (حه‌زه‌ر)ی موسڵ نێژرابوون".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست په‌یامنێری كوردستان تی ڤی گه‌یه‌شتوون ، ژماره‌ى قوربانییه‌كان 371 و ، 346 رووفاتیان له‌ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی حه‌زه‌ر له‌ مووسڵ و 12 یان له‌ گۆڕێكى به‌ كۆمه‌ڵی سه‌ربازگه‌ى فرقه‌ى چوارى پێشووى رژێمى له‌ ناوچووى به‌عس و 13 ش له‌ گۆڕێكى به‌ كۆمه‌ڵی شاخكێ له‌ دهۆك دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ، 23 رووفاتیان له‌ قوربانییه‌كانى ناوچه‌ى دۆڵی جافایه‌تى سنوورى هاوینه‌ هه‌وارى دوكانن .
بڕیاریشه‌ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا‌ و له‌شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نفال ‌و جینۆسایدی گه‌لی كورد ساز بكرێت بۆ ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفال وه‌ك هه‌وڵێك بۆ جینۆسایدكردنی میلله‌تی كورد له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی عیراقه‌وه‌
ئه‌شه‌که‌نجه‌کرانی شارۆمه‌ندانی بلووچ ڤیدیۆ
د.به‌رهه‌م: ناكۆكی‌ و جیاوازی‌ ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و نوری‌ مالكیدا
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیر عێراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ ، ناكۆكی‌ و جیاوازی‌ ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیردا
د.به‌رهه‌م له‌ لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ ئیتحادی‌ ئیماراتی‌ دانای‌ به‌وه‌دانا كه‌ ناكۆكی‌ و جیاوازی‌ ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالكیدا و داواشی‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق كرد كه‌ به‌ په‌له‌ كاربكات بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناكۆكیانه‌، چونكه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و ناكۆكیانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هیچ لایه‌كیاندا نییه‌
له‌ لێدوانه‌كه‌یدا د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌یدا به‌ به‌ره‌وپێشچوون و باشتربوونی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ عێراق و ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و به‌ره‌وپێشونه‌ ئه‌منیانه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ و ئاشتبونه‌وه‌ی‌ نیشتمانی‌ بێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا د.به‌رهه‌م هۆشداریدا له‌ شكست هێنانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عێراق گه‌ربێت و چاكسازی‌ ڕاسته‌قینه‌ و جددی‌ نه‌كرێت له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ و حكومه‌تدا
نه‌وا
موته‌كی: بوش له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی‌ كه‌نداو نه‌یتوانیوه‌ ئامانجه‌كانی‌ بپێكێت
مه‌نوچه‌هر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی كه‌نداو زیان گه‌یاندنه‌ به‌ په‌یوه‌ندی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو
مه‌نوچه‌هر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزێونی ئه‌لجه‌زیره‌ وتی: سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ندا‌و ئامانجه‌كانی‌ بپێكێت و شكستی هێناوه‌ و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌: حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ بێ هۆ هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئێران تێك بدات
پێویسته‌ بوترێ دوێنی جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا له‌ ئه‌بوزه‌بی وتی: خه‌ڵكی ئێران شایانی حكومه‌تێكی دیموكراتین و رونیشیكرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌و وڵاته‌دا حكومه‌تێكی دیموكراتی‌ بێته‌ سه‌ر كار، حكومه‌تی ئه‌مریكا نزیكترین دوستی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت
نه‌وا
گول: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
عه‌بدوڵا گول سه‌رۆكی‌ توركیا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
گول له‌ لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌لحه‌یاتی‌ له‌نده‌نی‌ ڕایگه‌یاند: كه‌ له‌ میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئاماده‌ی‌ خۆشیان نیشانداوه‌ بۆ هاوكاریكردنی سوپای‌ توركیا له‌ بنه‌بڕكردنی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌ به‌ تیرۆریست وه‌سفیانكردووه‌
گول له‌ لێدوانه‌كه‌شیدا وتی‌: توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاریانه‌ی‌ هیچ پاداشتێكی‌ نه‌داوه‌ته‌ ئه‌مریكا ، چونكه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ جه‌نگی‌ دژه‌ تیرۆره‌ هه‌یه‌ و ئه‌مریكاییه‌كانیش خۆیان هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆیان بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ خستۆته‌ گه‌ڕ
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: سه‌رۆك بوش ته‌ئكیدی‌ كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ دوژمنی‌ هاوبه‌شی‌ توركیا و ئه‌مریكایه
نه‌وا‌
12.1.08
شیعه‌و سوننه‌ له‌دژی‌ كورد هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ك پێكده‌هێنن
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیاڵۆگی‌ نیشتیمانی‌ رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك هێزی‌ سیاسی‌ سوننی‌‌و شیعی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ سیاسی‌ نوێ‌ راده‌گه‌یه‌نن. خه‌ڵه‌ف عه‌لیانی‌ له‌ لێدوانبَكیدا بۆ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌(شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) ده‌ڵێت"رۆژی شه‌ممه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كی‌ سیاسیی‌ نوێ‌‌ راده‌گه‌یه‌نرێت كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌‌و به‌ره‌ی‌ دیاڵۆگی‌ نیشتیمانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ صالح موتڵه‌گ‌و لیستی‌ ئه‌لعیراقییه‌‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌‌و حیزبی‌ فه‌زیڵه‌‌و حیزبی‌ ده‌عوه‌ی‌ ئیسلامی‌ -رێكخراوی عیراق- كه‌ نوری‌ مالیكی‌ یه‌كێ‌ له‌سه‌ركرده‌كانیه‌تی‌
ئاماژه‌شیداوه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ "له‌ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌دا باڵی‌‌و صه‌در‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی‌ كۆنگره‌ی‌ خه‌ڵكی‌ عێراقیش به‌شدارن."ڕاشیگه‌یاندوه‌"سه‌رجه‌م كوتله‌ ناوبراوه‌كان دوێنێ‌ هه‌ینی‌ سه‌ردانی‌ نوری‌ مالیكیان كردووه‌‌و نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌كردووه‌ كه‌ تێكڕا له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵوێستێكی‌ نیشتیمانیدان."رۆژنامه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ "واپێده‌چێت ئه‌م رێككه‌وتنناممه‌یه‌ وه‌ڵامێك بێ‌ بۆ رێككه‌وتننامه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ی‌ نێوان حیزبی‌ ئیسلامی‌‌و هه‌ردوو حیزبه‌ كوردییه‌كه‌‌و ئاماژه‌یه‌كیشه‌ به‌ له‌یه‌كترازانی‌ ریزه‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق."جێگه‌ی‌ باسه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانیی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و حیزبی‌ ئیسلامیی‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ تاریق هاشمیی‌ جێگری‌ سه‌ركۆمار مانگی‌ رابردوو به‌مه‌به‌ستی‌ یه‌كخستنی‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانی‌ توركیا‌و مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك یاداشتنامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد‌.حكومه‌تی‌ عێراقیش چه‌ند مانگێكه‌ به‌هۆی‌ ناكۆكیی‌ نێوان شیعه‌‌و سوننه‌ دووچاری‌ جۆرێك له‌ ئیفلیجبوون هاتووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ له‌كۆی‌ 40 وه‌زیر 17 وه‌زیریان له‌ حكومه‌ت كشاونه‌ته‌وه‌. ئه‌نجومه‌نی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌‌ یه‌كێكه‌‌له‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق له‌عێراقدا
ئه‌مه‌ریكیه‌كان بێ‌ پرسی‌ كورد 7000 عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك چه‌كدار ده‌كه‌ن
هاوڵاتی‌: به‌رپرسێكی‌ كورد له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكیه‌كان سه‌رقاڵی‌ چه‌كداركردنی‌ عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانن. له‌ ژێر ناوی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ رابون بۆ وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ چه‌كدارانی‌ قاعیده‌
ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌ركوك وه‌ك حه‌ویجه‌ و ریاز رێكه‌وتون له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانی‌ جبور وهه‌ندێك ئه‌ندامی‌ عه‌شیره‌تی‌ عوبێد كه‌ «مجالس صحوه‌ له‌و ناوچانه‌ دروست بكرێت له‌ لایه‌ن عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه‌ بۆ پشتیوانی‌ ئه‌مریكیه‌كان دژ به‌ چه‌كدارانی‌ قاعیده‌
وتیشی‌ «ئه‌م كاره‌ ده‌مێكه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌ به‌ڵام نزیكه‌ی‌ مانگێكه‌ رێكخراون وه‌ تا ئێستا 7000 هه‌زاریان ناونوسكردوه‌.» هه‌وه‌ها راشیگه‌یاند «ئه‌مریكیه‌كان پشتیوانی‌ ئه‌و كاره‌ ه‌ده‌كه‌ن وه‌ پاره‌ و چه‌كیان پێبه‌خشیون
ئه‌و رایگه‌یاند «كورد له‌م كاره‌ نیگه‌رانه‌ به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ سنوریان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان وه‌ك دوبز ببێته‌ مایه‌ی‌ ناكۆكی‌ و ئاشوب له‌سه‌ر هه‌ندێ‌ كێشه‌ وه‌ك زه‌وی‌ و زار
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ رابون یان «مجالس الصحوه‌» پرۆژه‌ی‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌ بۆ چه‌كداكردنی‌ عه‌شیره‌ته‌ به‌هێزه‌كانی‌ عێراق بۆ شه‌ر دژ به‌ قاعیده‌ وه‌ ئه‌م كاره‌ سه‌ره‌تا له‌ پاریزگای‌ ئه‌نبار ده‌ستی‌ پێكرد وپاشان له‌ به‌غدا وناچه‌كانی‌ تریش دروستكرا
به‌رپرسانی‌ كورد نیگه‌رانن له‌وه‌ی‌ ئه‌مریكیه‌كان پرس وراوێژ به‌كه‌س ناكه‌ن كاتێك كارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن
قادر عه‌زیز سكرتێری‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان و نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بۆ ماده‌ی‌ 140 سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ئه‌مریكیه‌كان هیچ راوێژێكیان له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ كورد كردبێت وتی‌ « ئه‌مریكیه‌كان پرسیان نه‌ك به‌ كورد به‌ڵكو به‌ به‌غداش نه‌كردوه‌
ئه‌و پێیوایه‌ ئه‌و چه‌كداركردنه‌ی‌ عه‌شیره‌ته‌كانی‌ سونه‌ بۆ شه‌ڕی‌ قاعیده‌ نه‌ك هه‌ر بۆ كورد وشیعه‌ به‌ڵكو بۆ هه‌مو عێراق ده‌بێته‌ موشكیله‌ چونكه‌ یه‌كێ‌ له‌هه‌ره‌ كێشه‌كانی‌ عێراق میلیشیا و ه‌ تا میلیشیاش هه‌بێ‌ یاسا سه‌روه‌ر نابێ‌
له‌سه‌ر پێشنیاری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان په‌رله‌مانی‌ كوردستان رازی‌ بوون به‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 بۆ شه‌ش مانگی‌ تر كه‌ بوه‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان. ئێستاش ترسی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌روه‌ك چۆن زۆرێك له‌ به‌رپرسانی‌ كورد رایانگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ له‌و واده‌یه‌ش جێبیه‌جێنه‌كرێت
رزگار عه‌لی‌ – سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌ هاوڵاتی‌ وت حكومه‌تی‌ عێراقی‌ رێكه‌وتوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وكورد به‌شێكه‌ له‌و حكومه‌ته‌. «هه‌وه‌ها پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ئه‌من زه‌بت بكات هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ رامان وابو ئه‌و جۆره‌ هێزانه‌ له‌ پۆلیس وسوپا دروست بكرێن به‌ڵام ئه‌مانه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان ده‌پارێزن
نوێنه‌رانی‌ عه‌ره‌ب له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك پێیان وایه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ ناچاریه‌وه‌ بوه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ هه‌بوه‌
راكان سه‌عید عه‌لی‌ ئه‌ندامی‌ لیستی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك وتی‌ «ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌درێژایی‌ ناوچه‌كانی‌ موصل-تكریت-كه‌ركوك هه‌ن هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ داوامان هێزێكه‌ ره‌سمی‌ وه‌ك پۆلیس نه‌ك سه‌حوه‌ ومیلیشیا ئه‌و كاره‌ بگرێته‌خۆ هه‌رچه‌نده‌ زیادكردنی‌ پۆلیس نه‌یانتوانیوه‌ ئاسایش به‌رقه‌راربكه‌ن
هه‌روه‌ها وتیشی‌ «نازانم بۆ كورد ترسی‌ له‌ بونی‌ هێزێك هه‌بێت له‌ حه‌ویجه‌ كه‌ ئاسایشی‌ به‌رو باشتر بردوه‌ كه‌ ده‌ستكه‌وتێكی‌ عێراقییه‌ وه‌ك بونی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سلێمانی‌ دوا بڕیاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا خۆی‌
11.1.08
هێزه‌كانی‌ سوپای‌ ئێران ده‌ستیان كردووه‌ به‌جموجۆڵ
له‌ سێ‌ میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌جموجۆڵ ‌و هێزێكی‌ زۆری‌ له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كان جێگیر كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بۆردومانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆسه‌ر سنووره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هاوڵاتیانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئامێدی‌ گونده‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن

هاوڵاتی‌: سه‌رچاوه‌ ئه‌منی‌ و حكومییه‌كانی‌ هه‌رێم رایانگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هاوڵاتیان له‌ده‌وروبه‌ری‌ ئامێدی‌ ناوچه‌كانیان چۆڵكردوه‌ له‌ ترسی‌ تۆپبارانی‌ توركیا. جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژ وئه‌ندامی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم به‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند "هیچ تۆپبارانێك له‌و ناوچانه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئامێدی‌ روینه‌داوه‌ به‌ڵام گوندنشینه‌كان سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 7-9 گوێیان له‌ده‌نگی‌ تۆپیباران بوه‌

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ فه‌رمانده‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سه‌رسنور كردوه‌ و ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ گوێیان له‌ ده‌نگی‌ تۆپباران بوه‌ "به‌ڵام دڵنیانین له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ سنوری‌ عێراقی‌ گرتۆته‌ یان هه‌ر له‌ناو توركیادابوه‌ چونكه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ له‌ ناوچه‌ زۆر دوره‌كانه‌وه‌ هاتوه‌

حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش هه‌مان هه‌واڵی‌ دوپات‌كرده‌وه‌

جه‌مال عه‌بدوڵا وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ به‌ناوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند خه‌ڵكی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ گوێیان له‌ تۆپباران بوه‌ "به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ی‌ نه‌گرتۆته‌وه‌ وه‌ له‌ترسا هه‌ندێكیان ناوچه‌كانیان چۆڵكردوه
تورکیا جارێکی دیکه‌ سنوری باشوری کوردستانی به‌ تۆپ و فرۆکه‌ بۆمباباران کرد
ڕێنێسانس نیوز:- سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک ئاسایشی شاری زاخۆ که‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات به‌ ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌یانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو کاتژمێر تۆپخانه‌کانی ئێران به‌ جۆری تۆپی "ئۆ بیس" ناوچه‌ی زاخۆ و ئامێدیان تۆپباران کرد
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ کاربه‌ده‌ستێکی سه‌ربازی له‌ لێدوانێکیدا بۆ ته‌لفزیۆنی کوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند فرۆکه‌ هێرشبه‌ره‌کانی تورکیا جارێکی دیکه‌ ناوچه‌ سنوریه‌کانیان بۆمباباران کرد
کاربه‌ده‌سته‌ سه‌ربازیه‌که‌ ڕایگه‌یان هێرشی فرۆکه‌کانی تورکیا له‌ کاتژمێره‌کانی به‌یانی زوو ده‌ستی پێکردوه‌ به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی وردی له‌سه‌ر زیانه‌ ماددی و گیانیه‌کان نه‌دا
9.1.08
تاكه‌ رێكخراو له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مه‌ریكا نیه‌ په‌كه‌كه‌یه
هاوڵاتی: رێكخه‌ری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان رِايطةياندبه‌زاندانی سنوری هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیا‌ به‌ پێی برَیاری ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه‌. له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی جێس بێلێ رێكخه‌ری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی سنوربه‌زاندنی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی كوردستان‌و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ‌وتی «ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ پ ک ک مه‌ترسی بۆ توركیا دروستده‌كات‌و هێرشده‌كاته‌ سه‌ر توركیا‌و ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌ی كه‌ حكومه‌تی توركیا كردوونی بۆ سه‌ر پ ک ک و به‌زاندنی سنوری هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان به‌ بڕیارێكی حكومه‌تی توركیاوه‌یه‌‌و ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌رنه‌داوه‌‌و
هه‌روه‌ها ‌وتی «بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ پێویسته‌ هاوكارییه‌كی باش هه‌بێت له‌نێوان عێراق‌و توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له‌هه‌مان كاتدا ‌وتی «هه‌ر ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ نیگه‌رانیی خۆمان ده‌ربڕی له‌ پێگه‌یشتنی زیان به‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ له‌و ناوچانه‌ بووین.« جێس بێڵی ‌وتیشی «بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ پێویسته‌ هاوكارییه‌كی باش هه‌بێت له‌نێوان عێراق‌و توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ له‌و ناوچانه‌ دروستنه‌كات. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردییش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن پێخۆشحاڵ نین به‌ هه‌بوونی پ ک ک له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ناوچه‌یه
‌له‌ كۆتاییدا رێكخه‌ری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا« تاكه‌ رێكخرا‌و له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت پ ک ک یه‌
8.1.08
دادگایه‌كی‌ توركیا به‌ تاوانی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ سرودێك 8 مناڵی‌ كورد دادگایی‌ ده‌كات

به‌ تۆمه‌تی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ سرودی‌ كوردی‌،دادگای‌ كۆماری‌ توركیا له‌ شاری‌ دیاربه‌كر 8 مناڵی‌ كورد دادگایی‌ ده‌كات

به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ئێن تی‌ ڤی‌ 8 مناڵی‌ ئه‌ندامی‌ گروپی‌ موزیكی‌ شاره‌وانی‌ یه‌نی‌ شه‌هیری‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ دیاربه‌كر براونه‌ته‌ به‌رده‌م داواكاری‌ گشتی‌ كۆماری‌ توركیا له‌شاری‌ دیاربه‌كرو سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ پرسیاریان لێكراوه‌،به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ داواكاری‌ گشتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ چواریاندا كردوه‌ و و پێناسه‌ی‌ چواری‌ دیكه‌یشیانی‌ ده‌ستنیشانكردوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خواروی‌ 15 ساڵه‌وه‌ بوه‌

جێی‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ پێشتر پارێزگاری‌ دیاربه‌كر له‌سه‌رداواكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ توركیا، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ شاره‌وانیی‌ یه‌نی‌ شه‌هیر داوای‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ كردبو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ بۆچی‌ ئه‌و منالانه‌ سرودێكیان خوێندۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردویه‌تی‌ به‌ سرودی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ خۆی‌

شایانی‌ باسه‌ گروپی‌ مۆزیكی‌ مناڵانی‌ سه‌ر به‌ شاره‌وانی‌ یه‌نی‌ شه‌هیر له‌ دیاربه‌كر له‌ رۆژی‌ 3ی‌ مانگی‌ 10ی‌ 2007دا له‌ ئه‌مریكادا له‌ فێستیڤاڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ مۆزیكی‌ مناڵاندا سروودی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌ی‌ ره‌قیبیان خوێندبوه‌وه‌و ئه‌وه‌ش بوبو به‌ هۆی‌ ناڕه‌زایی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا

Nawa
قایمقامی‌ شاری‌ كرماشان رێگا نادات ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌كه‌ كاربكات
سه‌ره‌رای‌ هه‌بونی‌ بڕیاری‌ دادگا بۆبه‌رده‌وامبونی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاری‌ كرماشان له‌سه‌ركاره‌كانی‌، قایمقامی‌ شاری‌ كرماشان رێگای‌ له‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ گرت
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ مێهر بڵاوی‌ كرده‌وه‌ : ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ئێستا لقی‌ دووی‌ دادگای‌ تاران بڕیاری‌ راگرتنی‌ كاروباره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاری‌ كرماشانی‌ هه‌ڵوه‌شاندبوه‌وه‌،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ هه‌بونی‌ ئه‌و بڕیاره‌ش هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ئه‌و شاره‌ به‌ فه‌رمانی‌ قایمقام نه‌یانهێشتوه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ساز بكرێت
پێویسته‌ بوترێ‌ به‌هۆی‌ كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ شاره‌وانی‌‌و ئۆرگانه‌ حكوومییه‌كاندا،ماوه‌ی‌ دو مانگه‌ كاروباری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كرماشان به‌ بڕیاری‌ دادگای‌ ئه‌و شاره‌ راگیراوه‌
Nawa Radio
توركیا له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان،دان به‌حكومه‌تی‌ كوردیدا ده‌نێت
عه‌بدوڵاگولی‌ سه‌ركۆماری‌ توركیا به‌ڵێنی‌ یارمه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌دات ئه‌گه‌ر بێتو په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی‌ خۆی‌ ده‌ربكات
گول له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆواشنتۆن له‌ لێدوانیئَكی‌ رۆژنامه‌ییدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر عێراق په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی‌ خۆی‌ ده‌ربكات یارمه‌تییه‌كانی‌ توركیا بۆحكومه‌تی‌ به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ له‌ باكوری ئه‌و ولاته‌ ده‌قات زیاتر ده‌بێت
گول وتیشی‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌ روی‌ سیاسی‌ و دارایی‌ و ئه‌منییه‌وه‌ یارمه‌تی‌ ئیداره‌ی‌ كوردیش بده‌ین له‌ باكوری‌ عێراق ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی‌ عێراق ده‌ربكات
جێی‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توركیا رازی‌ بوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌دا دان به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بنێت و شاره‌زایانیش پێیانوایه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ عه‌بدوڵا گول سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ له‌رووی‌ سیاسییه‌وه‌ یارمه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ده‌ین واتای‌ به‌ ره‌سمی‌ ناسینی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردیش ده‌گه‌یه‌نێت له‌ عێراقدا كه‌ تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌ دانی‌ پێدا نه‌ناوه
Nawa
6.1.08
پژاك بڕیاری "كاری فیداكارانه‌"ده‌دات

هاوڵاتی‌: ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی(پژاك) ڕایگه‌یاند له‌ وه‌ڵامی له‌ سێداره‌دانی گه‌ریلایه‌كیان له‌ لایه‌ن ئێران"كاری فیداكارانه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ ناو خاكی ئێران ئه‌نجامده‌ده‌ن." له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ هاولاَتی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی (پژاك) وتی

بڕیاری‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌كه‌مان له‌ ئه‌نجامی له‌ سێداره‌دانی گه‌ریلایه‌كمانه‌ كه‌ به‌دیلی ده‌سگیر كراوه‌و پاشان له‌ 20/12 پار له‌ سێداره‌ درا

وتیشی ئه‌م كرداره‌ دژ به‌ ڕێكه‌وتنامه‌ نێوده‌ڵه‌َتییه‌كانه‌ كه‌ ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئیمزای كردوه‌

ێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان « پژاك« به‌ناوی‌ حه‌سه‌ن حیكمه‌ت ده‌میر، به‌نهێنی‌ له‌ زیندانێكی‌ ئێران كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری‌ خوی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت، ده‌میر خه‌ڵكی‌ شاری‌ « ئرفه‌ « یه‌ دووساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر له‌شه‌ڕێكدا به‌برینداری‌ ده‌گیرێت و له‌ 20/12/2007 له‌ سێداره‌ ئه‌درێت

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پژاك وتیشی «له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌و نا ئیسلامییه‌دا بێده‌نگ نابین‌و له‌ نزیكترین كاتدا به‌چه‌ند چالاكییه‌كی‌ فیدكارانه‌ی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو وه‌لاَم ده‌ده‌ینه‌وه‌
له‌ سه‌ر جاده‌ی کامیاران ڕه‌وانسه‌ر شه‌ڕ هاته‌ ئاراوه‌
ڕێنێسانس نیوز؛ ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی شه‌ڕێکی "توند" له‌ نێوان هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت و گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆندا، له‌ سه‌ر جاده‌ی کامیاران ڕه‌وانسه‌ر هاتۆته‌ ئاراوه‌
ئاژانسی حکوومه‌تیی ئیسنا له‌و بواره‌وه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ گرووپێک، که‌ ئه‌و وه‌ک "دژی شۆڕش" به‌ناوی کردوون، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌سه‌ر جاده‌ی کامیاران ڕه‌وانسه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌شه‌ڕ هاتوون. سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ ده‌وڵه‌تییه‌ خۆی له‌ ئاشکراکردنی ناسنامه‌ی ئه‌و گرووپه‌ پاراستووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه‌ که‌ ئه‌م گرووپه‌ له‌لایه‌ن هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و به‌ "ئاژاوه‌ نانه‌وه‌"ی به‌ناو کردووه‌، ڕه‌وانه‌ کراون و ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کردووه‌ که‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون
هیچ لایه‌نێکی کوردی تا ئێستا له‌و بواره‌وه‌ لێدوانی نه‌داوه‌
ده‌ست و پێی چه‌ند جه‌نگاوه‌رێکی بلووچیان بڕیوه‌
ڕێنێسانس نیوز؛ دادگایه‌کی پارێزگای سیستان و بلوچستانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێڕان حوکمی بڕینی ده‌ست و پێی پێنج جه‌نگاوه‌ری بلووچی داوه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانیش حوکمه‌که‌یان جێبه‌جێ کردووه‌
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ده‌وڵه‌تیی "ئیسنا" داواکاری گشتیی پارێزگای سیستان و بلووچستان، به‌هۆی چه‌ند تاوانێکی که‌ ئه‌و به‌ "محاره‌به‌"، "چه‌ته‌یی" و "ڕێگریی چه‌کدارانه‌"ی به‌ناو کردوون، له‌ دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پارێزگاکه‌، دۆزێکی له‌ دژی پێنج شارۆمه‌ندی بلووچ کردۆته‌وه‌ و دادگاش له‌لای خۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ "تاوانبار" ناسیوه‌. به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌تی که‌ پشت به‌ لێدوانی ده‌گا قه‌زاییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێ، دادگا حوکمی بڕینی ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پی هه‌ر پێنج شارۆمه‌نده‌که‌ی داوه‌. ئه‌و ئاژانسه‌ ده‌وڵه‌تییه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا "حوکمه‌که‌‌ له‌ ژێر چاودێریی پزیشکی قانوونیدا جێبه‌جێ کراوه‌
5.1.08
په‌كه‌كه‌: توركیا بناری‌ قه‌ندیلی‌ بۆردومان كرد
رادیو نه‌وا
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ په‌كه‌كه‌ شه‌ش فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ توركیا چه‌ند ڕۆكێتێك ئاڕاسته‌ی‌ به‌رازاییه‌كانی‌ (تاتی‌ دۆی‌) بناری‌ قه‌ندیل ده‌كه‌ن
په‌یامنێرمان ورده‌كاری‌ زیاتری‌ لایه‌
کادرێکیپژاک لە زیندانی شاری خۆی بە دەستی جەلادانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراوە

کادرێکی پژاک لە زیندانی شاری خۆی بە دەستی جەلادانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراوە

حەسەن حکمەت دەمیر ناسراو بە هەڤاڵ عەگید، کادرێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لە کاتی بەڕێوە بردنی کار و خەباتی سیاسی لە نیۆ گەل لە خۆی هەرێمی ئەلەند لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست‌بە‌سەر کرابوو. هەڤاڵ عەگید کە لە نێو بەفر و سەرما‌دا بە ماوەی دوو رۆژ لە گروپەکەی دابڕابوو، بە برینداری کەوتبوە دەستی هێزەکانی رژیم. بە چ شێوەیێک برینداریەکەی لە لایەن رژیمەوە تیمار نەکرا. هەر ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە لە زیندان‌دا لاقێکی لە دەست بدات. لە نیۆ بار و دۆخی نالەباری تەندروستی و ئەشکەنجەی رۆحی و جەستەیی‌دا بە بەرخۆدانیەکی شۆڕشگێری دەست بە پاراستنی ناسنامەی شۆڕشگێری و ئایدیۆلوژی و سیاسی خۆی دەکات. لە سەر بنەمای پاراستنی ستراتیژی سیاسی پژاک پێداگری لە سەر فەلسەفەی بەرخۆدان و مافە رەواکانی گەلەکەی دەکات. بەڵام وەکوو دەزانرێت پاراستنی سیاسی ـ حقوقی لە ‌نێو چوارچێوەی دەستوری و یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چ مەودایێکی نیە و هەر لە سەر ئەو بنەمایەش رژیمی کۆماری ئیسلامی بڕیاری لە سێدارەدنی بە سەر هەڤاڵ عەگید‌ داسەپاند
دیارە هەر لە کاتی سەپاندنی بڕیاری لە سێدارەدان بە سەر حەسەن حکمەت دەمیر، لە لایەن پارتیمان و دەزگاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی و راگەیاندنەکان لە نێوخۆی ئیران و هاوکات لە بەشەکانی تری کوردستان و لە ‌ئاستی نێو نەتەوەییش‌دا هەوڵدان و چالاکی بۆ پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نائینسانیەی رژیم دەستی پێ‌کرد و رەنگدانەوەیێکی بەرچاوی هەبوو. بەڵام وەکوو لە هەموو شتێکی‌تریش بە زەقی دەردەکەوێت ئەو زەختانە چ گۆڕانکاریەکی بە سەر هەڵوێستی رژیم‌دا نەهێناوە لە کۆتاییش‌دا رژیمی کۆماری ئیسلامی بە پێداگری لە سەر هەڵوێستی نامرۆڤانەی خۆی ئەو بڕیارەی جێ‌بە‌جێ کرد و حەسەن حکمەت دەمیر لە بەرواری 2007/12/20 لە زیندانی شاری خۆی لە سێدارە درا. دیارە رژیم چ راگەیاندنێکی لەو بارەیەوە نەکردووە. دوای ماوەیێک لێکۆڵینەوە و لە کۆتاییش‌دا دەستپێشخەری و بەدوا دا چوونی بنەماڵەکەی رژیم دانی بە ئاکارە دژە مرۆڤیەکەی خۆی‌دا داناوە و هاوکات جەنازەکەشی رادەستی بنەماڵەکەی نەکردوەتەوە
بێ‌گومان پێشکەوتنەکانی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتی پژاک، لە هەموو بوارێکەوە ترس و دڵەڕاوکێی گەورەی خستوەتە نێو رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە و رژیم بۆ بەرەنگاری تێکۆشانی رەوای گەلەکەمان، سیاسەتی ئینکار و قڕکردن و شکاندنی ئیرادەی کەسایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد لە بڵندترین ئاست‌دا پەیڕەو دەکات. لە سێدارە دانی کەسایەتی بەرهەڵستکاری سیاسی، بە واتای لوتکەی رەت کردنەوە و دژایەتی گەلی کورد و بزاڤە ئازادیخوازەکەیەتی و هەر وەها ئەو پەڕی هەڵوێست و سیاسەتی دوژمنانەیە. دیمانەی هۆڤێتی لە سێدارەدانی مرۆڤەکان کە چ رۆژێک نیە‌لە ئیران‌دا لە پێش چاوی جیهانەوە بە تاک و بە کۆلەڵ و بە ئاشکرا و شاراوەیی بەدی نەکرێت؛ لە راستی‌دا دیمانەی زیهنیەت و سیستەمێکی پاشکەوتووی سەدەکانی ناوین و وەحشی‌گەریەکی بێ‌هاوتایە کە لە جیهانی سەدەی بیست و یەکەمین‌دا تەنیا هەر لەو رژیمە دەوەشێتەوە
رژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر جار سزای لە سێدارەدانی بە سەر کادر و لایەنگرانی ئێمە دا سەپاندوە، بەڵام ئەوە جاری یەکەمینە ئەو سزایە جێ‌بە‌جێ دەکات و کادرێکی پژاک لە سێدارە دەدات. وەکوو پژاک لە سێدارەدانی ئەو هەڤاڵەمان بە تایبەتیش لەو بار و دۆخە تەندروستیەی‌دا وەکوو لوتکەی دژایەتی رژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە پارتیمان و بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد دەبینین و لە سەر ئەو بنەمایەش شرۆڤەی دەکەین. ئەو ئاکارەی رژیم دەبێتە هۆکاری پێداچوونەوەیێکی هەمەلایەنە لە هەڵوێستی سیاسی ئێمە و رادەگەیێنین ئەو ئاکارەی رژیم بۆی ناهێڵینەوە
دیارە مەبەستی سەرەکی رژیم لە پەرە پێدانی ئەو سیاسەتە دژبەرایەتیەی گەلی کورد، چاوترسێن کردنی گەلەکەمان لە‌ رۆژهەڵاتی کوردستانە. بەڵام رژیم پێویستە بزانێت کە نە ئێمە نە گەلی کوردیش نە تەنیا لە ئامانجە رەوا و پیرۆزەکانمان پاشگەز نابینەوە، بەڵکو بە پێچەوانە ریزی تێکۆشان و بەرخۆدانیمان لە هەرکات زیاتر، پتەوتر و بەهێزتر دەبێت
وەکوو پژاک ئەو سیاسەتانەی رژیم وەکوو گەورەترین مەترسی و هەڕەشە بۆ ئازادی و دیموکراسی دەبینین و بانگی هەستیاری و بەرەنگاری و تێکۆشانێکی هەمەلایەنە لە گەلەکەمان و رای گشتی دژ بەو سیاسەتانەی رژیمی کۆماری ئیسلامی دەکەین. تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ، دەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لایەنە دیموکراسی‌خوازەکان، رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بانگ دەکەین کە لە مەڕ ئەو ئاکارەی رژیم بە ‌هەستیارییەوە هەڵوێستی دیموکراتیانە و مرۆڤ‌‌ دۆستی خۆیان دەربڕن. هاوکات بانگ لە ئەندام و لایەنگر و دەزگا و دامەزراوەکانی پارتیمان دەکەین کە بە هەڵوێست و چالاکی دیموکراتیانە و رەوا دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرز بکەنەوە و لە هەڤاڵی شەهید، حەسەن حکمەت دەمیر خاوەندارێتی بکەن
وەکوو پژاک، سوێند و پەیمانی تێکۆشانێکی هەتا سەرکەوتن لەگەڵ شەهید عەگید نوێ دەکەینەوەو پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد بە گشتی و بنە ماڵەی ئەو شەهیدە نەمرە بە تایبەتی دەکەین
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک
له‌ژێر گوشاری پارتیدا باره‌گای سه‌ركی خۆی ده‌گوازێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی "حسێن یه‌زدانپه‌نا"، جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی لێدان له‌ "سه‌لاح به‌دره‌دین" و... له‌ لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستگیر كرا، دیهه‌وێ له‌ رێگای "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران" و "كۆمه‌لَه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران"ـه‌وه‌ بنه‌كه‌ و باره‌گا سه‌ركییه‌کانی پارته‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌ بۆ سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ پارتی ئازازدیی کوردستان به‌ رێنێسانسی راگه‌یاند:" ئێستا پارتی ئازادیی له‌ هه‌ولێر له‌ ژێر گوشاری پارت دێموکرات دایه‌ و به‌ توندی سنووردار كراوه‌ته‌وه‌
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ڕێنێسانس ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه‌ که‌ "یه‌زدانپه‌نا به‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوواییانه‌ی له‌ گه‌ڵ "مسته‌فا هیجری" و "عه‌بدولَلآ موهته‌دی"دا، ئه‌م بابه‌ته‌ی هێناوه‌ته‌ به‌ر باس و داوای لێكردوون كه‌ كار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌كه‌ و باره‌گای سه‌ركی پارته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ سلێمانی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی:" ئێستا وابڕیاره‌ كه‌ مسته‌فا هیجری و عه‌بدولَلآ موهته‌دی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان باس بكه‌ن
پارتی یارمه‌تی ره‌وتی ریفۆرمی کۆمه‌ڵه‌ ده‌دات و موهته‌دیش هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه‌

رێنێسانس نیوز: تایبه‌ت: پارتی دیموكراتی كوردستان (باشوور) دیهه‌وێ له‌ "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ ره‌وتی ریفۆرم و چاكسازی" نزیك ببێته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌سته‌ش یارمه‌تیی ئابووری پێ داون. کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمتکێشانیش له‌لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ پارتی دێموکرات ده‌ستپێکردووه‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند که‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی كه‌ مسته‌فا هیجری سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌‌ی وڵات بكات، "عومه‌ر ئیلخانی زاده‌" و "ره‌زا كه‌عبی" بینیوه‌ و په‌یامی فازڵ میرانی، که‌ خوازیاری لێكنزیكبوونه‌وه‌ و یارمه‌تیدانیان بووه‌، پێگه‌یاندوون
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕێنێسانس زانیویه‌تی که‌ كۆمه‌لَه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانیش (باڵی موهته‌دی) دیهه‌وێ له‌ رێگه‌ی "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران"ـه‌وه‌ كه‌نالَێك بدۆزێته‌وه‌ تا پێیدا له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان (باشوور) نزیك ببێته‌وه‌
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی ڕێنێسانس، که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردوو لا ئاگاداره‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌‌که‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ هاتووه‌ته‌ به‌ر باس و بڕیاره‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دیدارێك له‌ نێوان "فازلَ میرانی" (سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی) و عه‌بدولَلآ موهته‌دیدا، بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو پارته‌، ساز بدات
"كۆمه‌لَه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران" تا ئێستا بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌ولێر نییه‌
پارتی ئازادیی کوردستان دیلێکی ئێعدام کردووه‌
رێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: له‌سه‌ر ‌بڕیاری جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان حوسێن یه‌زدانپه‌نا، دیلێك که‌ به‌ تاوانی هه‌وڵدان بۆ ده‌رمانخواردکردنی سه‌رکرده‌ و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و پارته‌گیرابوو، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئێعدام كراوه‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م باره‌وه‌ به‌ رێنێسانسی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و دیله‌ گه‌نجێكی كه‌مته‌مه‌ن بووه‌ و ماوه‌ی چه‌ند سالڵێکه‌ به‌ تۆمه‌تی "نفوزیی كۆماری ئیسلامی" له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی یه‌زدانپه‌ناوه‌ دستگیر كراوه‌ و له‌ "گرتوخانه‌"یه‌کدا به‌ند بووه‌. سه‌رچاوه‌که‌ڕوونیشیکرده‌وه‌ که‌ یه‌زدانپه‌نا گیراوه‌که‌ی به‌ "هه‌وڵدان بۆ ده‌رمانخوارد کردنی خۆی و پێشمه‌رگه‌کانی" تاوانبار کردووه‌
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: ئه‌م گه‌نجه‌ ماوه‌ی چه‌ند سالَه‌ له‌ كه‌مپی "سبیران" ته‌نیا له‌ دیوێك بووه‌ و به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن دوو پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌ (هه‌ر دووكیان بران) ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار دراوه‌ و له‌ چه‌ند رۆژای رابردووشدا ئێعدام كراوه‌
حكومه‌تی‌ ئێران رۆژنامه‌نوسێكی‌ بیانی‌ سنورداش كرد

په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانیا له‌ئێران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ تارانه‌وه‌ سنورداش كرا

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ ئێران پرێس نیووز حكومه‌تی‌ تاران به‌ بێ‌ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك (رابێرت تایت)ی‌ په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانیای‌ سنورداش كردوه‌ و داواشی‌ لێكردوه‌ جارێكی‌ دیكه‌ بۆكاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ خاكی‌ ئێران

پێویسته‌ بوترێ‌ له‌ 6 مانگی‌ رابردوودا ئه‌مه‌ دووه‌مین رۆژنامه‌نووسی‌ به‌ریتانیاییه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌رده‌كرێ‌ و پێشتریش حكومه‌تی‌ تاران په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ ئیندێپێندێنتی‌ به‌ریتانیای‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌ركردبوو
به‌فربارین هه‌ولێریشی‌ گرته‌وه
هاوڵاتی‌: شه‌پۆلیێكی‌ به‌هێزی‌ به‌فر و باران سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ‌پارێزگای‌ هه‌ولێریشی‌ گرته‌وه‌
شه‌پۆلێكی‌ به‌فر بارین ‌ ئه‌مڕۆ قه‌زا‌و ناحییه‌كانی‌ چۆمان‌و سۆران‌و شه‌قلاوه‌‌و مێرگه‌سۆر(باكوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ هه‌ولێر)ی‌ گرته‌وه‌و له‌گه‌ڵ بارینی‌ بارانێكی‌ به‌هێز
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ كه‌شناسی‌ باران و به‌فره‌كه‌ زۆربه‌ی‌ ناوچاكانی‌ كوردستانی‌ گرتوه‌وه‌، وه‌ك هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك، له‌گه‌ڵناوچه‌سنوریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئێراندا
له‌ڕۆژانی‌ ڕابردوودا شاره‌زایانی‌ كه‌شناسی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ترس و ئه‌گه‌ری‌ وشكه‌ساڵییان ڕاگه‌یاندبوو ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌گه‌ری‌ نه‌بارینی‌ بارن وبه‌فره‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا
ئێران ئابڵۆقه‌ی ئابوری ده‌خانه‌ سه‌ر گونده‌کانی سنور
ڕێنیسان نیوز/به‌کر تاج:- زانرا کۆماری ئیسلامی ئێران ئابڵۆقه‌ی ئابوری خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی ده‌که‌ونه‌ نێوان سنوری باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێستاکه‌ ڕێگه‌ی ئازوقه‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵک بڕیوه‌
ڕۆژنامه‌وان به‌کر تاج به‌ ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ چه‌ند ڕۆژی دوایی ڕێگای نه‌داوه‌ خه‌ڵکی گونده‌کانی ناوچه‌ی سنوری نێوان باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و گوندانه‌ی که‌ چه‌کی ده‌وڵه‌تیان هه‌ڵنه‌گرتوه‌ هاتوچۆی شار بکه‌ن و بتوانن ئازوقه‌ له‌ شاره‌وه‌ بێننه‌ دێیه‌کانیان
ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا دێت که‌ پێشته‌ر کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی داوایان له‌و گوندانه‌ کردبو که‌ ده‌بێ چه‌ک هه‌ڵگرن و سنوره‌کان بپارێزن ئه‌وانیش ئه‌و کاره‌یان ڕه‌د کردبوه‌وه‌
به‌پێی بڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێران دێهاتیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆیان نیه‌ که‌لوپه‌ل له‌ شاره‌وه‌ ببه‌ن بۆ دێهاته‌کانیان به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆیان نیه‌ که‌لوپه‌لی دێ، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ ببه‌نه‌ شار
4.1.08
ئه‌ردۆغان: ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیاربه‌کر کوردن
ڕێنێسانس نیوز/ ئاژانسه‌کان:- دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی توند له‌ شاری دیاربه‌کر هاته‌ ئاراوه‌و 5 که‌س کوژران و زیاتر له‌ 100 که‌س بریندار بوون که‌ به‌شی زۆریان سه‌ربازن، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نی له‌ ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌ختدا سازدا
ئه‌ردۆغان به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نه‌کان بهێنێ یه‌کسه‌ر په‌نجه‌ی تاوانی بۆ کوردان درێژ کردو کوردی وه‌ک بکه‌رو ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌ نیشاندا؛
ئه‌ردۆغان له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌واناندا به‌م شێوه‌یه‌ دوا: "ئێمه‌ ئه‌و ڕوداوه‌ تێرۆریستیه‌ مه‌حکوم ده‌که‌ین که‌ دوێنی ئێواره‌ له‌ شاری دیاربه‌کر هاته‌ ئاراوه‌، ڕوداوه‌که‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک که‌ به‌ ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازگواستنه‌وه‌ هه‌ڵواسرابو هاته‌ ئاراوه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕوداوه‌یان ئه‌نجامدا نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کورد نین
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هیچ لایه‌نێکی کوردی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و زیاتر له‌ 50 ڕێکخراوی مه‌ده‌نیش وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی ته‌قینه‌وه‌که‌، داوای چاکبونه‌وه‌یان بۆ برینداران کردو سه‌رخۆشیان ئاراسته‌ی که‌سوکاری کوژراوان کرد. سیاسه‌تمه‌ارانی کوردی هه‌رێمه‌که‌ش هێرشه‌که‌یان مه‌حکووم کردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ کێشه‌کان له‌ ڕێگای توندوتیژییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابن
هه‌روه‌ها زانرا ئه‌مڕۆ سه‌رفه‌رمانداری گشتی سوپای تورکیا سه‌ردانی دیاربه‌کری کرد و به‌یانیش بڕیاره‌ سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان سه‌ردانی شوێنه‌که‌ بکات
جێی ئاماژه‌یه‌‌، دوێنێ‌ ئێواره‌له‌‌ دیاربه‌كر، ئۆتۆمبیلێكی‌ بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه‌وتا ئێستا ژماره‌ی کوژراوان 5 که‌س و زیاتر له‌ 100 که‌س بریندارن و به‌شێکی زۆری بریندارانیش سه‌ربازن
چوار که‌س له‌ برینداره‌کانی ته‌سادوفه‌که‌ی ڕێگای نێوان بۆکان-تاران مردن
سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌که‌ی هاتوچۆی ڕێگای نێوان بۆکان و تاران که‌ 14 که‌س بریندار بوبون، 4 که‌س له‌ برینداره‌کان له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌کانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌و 4 که‌سه‌ هه‌موویان خه‌ڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن
قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دیاربه‌كر گه‌یشته‌ 100 كوژراوو بریندار

به‌دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێی دیاربه‌كردا كه‌ زیاتر له‌سه‌د كوژراوو برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ باردودۆخی‌ شاره‌كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا یه‌شار بویوكئاینت‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیر بگه‌نه‌ دیاربه‌كر

ئاژانسه‌كان: ئه‌مڕۆ 4/1، به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ توركیا رایانگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی‌ كوژراوو برینداربووانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ دیاربه‌كر به‌رز بوه‌وه‌ بۆ پێنج كوژراوو زیاتر له‌110 بریندار

دوێنی‌ له‌سه‌نته‌ری‌ شاری‌ دیاربه‌كردا ئوتومبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌كاتی‌ تێپه‌ڕینی‌ ئوتومبێلێكی‌ سه‌ربازیی‌ سوپای‌ توركیادا كه‌ 50 سه‌ربازی‌ هه‌ڵگرتبوو، له‌ڕێگه‌ی‌ كۆنتڕۆڵه‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌. شوێنی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك بوو كه‌ له‌ئه‌نجامدا وێڕای‌ كوژرانی‌ دوو سه‌ربازو بریندار بوونی‌ سی‌ سه‌ربازی‌ دیكه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆی‌ كوژرانی‌ سێ‌ منداڵیش‌و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌

ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا مۆڵه‌تی‌ ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ شانزه‌ رۆژ پشكنینی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ شاره‌كه‌ بكه‌ن به‌مال‌و فه‌رمانگه‌و كۆمپانیا‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌

به‌وته‌ی‌ به‌رپرساتی‌ توركیا تا ئێستا دوانزه‌ كه‌س به‌گومانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنی‌ ده‌ستگیر كراون‌و په‌كه‌كه‌ش تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ ئه‌نجامده‌ری‌ بێت.سبه‌ینێ په‌كه‌كه‌ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌م رووداوه‌ راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌گه‌وزره‌ترین شاری‌ كوردستانی‌ باكوردا ئه‌نجام دراوه‌
له‌تێکهه‌ڵچوونێکدا له‌سه‌وڵاوا چه‌ن دکوژراو و برینداری لێ که‌وته‌وه
هه‌واڵنێرمان له‌شاری سه‌وڵاواوه‌ ئاگاداری کردین، شه‌وی چوارشه‌مه‌هێزه‌کانی ئینتزامی له‌ سه‌ررێگای سه‌وڵاوابۆمه‌ریوان ته‌قه‌ له‌ ماشینێک ده‌که‌ن، موسافرانی ماشینه‌که‌ که‌ 2که‌سی نه‌ ناسراوده‌بن له‌وهێزانه‌دێنه‌ده‌ست وهێزه‌کانی ئینتزامی ده‌ده‌نه‌به‌رنارنجۆک، له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی نارجۆک وته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئینتزامیدا 2که‌س که‌ که‌سێکیان به‌ ناوی موئمنی ده‌ره‌جه‌داری هێزی ئینتزامی ده‌بێت وکه‌سێکی تریان به‌ ناوی به‌همه‌ن‌ره‌شیدی مه‌ده‌نی وخه‌ڵکی ئاوایی دو رۆ ده‌بێت ده‌کوژریة و3 که‌سیش بریندار بون. پاشان ئه‌ودووکه‌سه‌ توانیویانه‌ له‌وشوێنه‌ هه‌ڵ بێن وتا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌ ناسراون
زریبارپرس
3.1.08
خامه‌نه‌یی: دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران نییه

خامه‌نه‌یی رێبه‌ری گشتی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئیران رایگه‌یاند: حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دا نیه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بێت

ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران له‌ وتارێكدا له‌ شاری یه‌زدی ئێران وتی: ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ دانوستان له‌ گه‌ڵ ئێراندا دایناوه‌ له‌ زیانی وڵاته‌كه‌یدایه‌ و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ حكومه‌تی ئێران هیچ كات ئاماده‌ نابێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات

شایانی باسه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو كاتێك ئاماده‌ ده‌بێت له‌ گه‌ڵ ئێراندا كۆبێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ هه‌مو چالاكیه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی خۆی رابگرێت
دیار به‌كر: كوژران ‌و برینداربوونی 30 كه‌س

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ دیار به‌كر كوژران ‌و برینداربوونی نزیكه‌ی 30 كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

سی ئێن ئێن تورك بڵاویكرده‌وه‌ : ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ره‌كی یه‌نی شه‌هیر رویداوه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێك شكاوه‌ و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی سوتاون ‌و كوژران و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خوشانه‌ی ناوه‌ندی دیار به‌كر كراون

به‌پێی كه‌ناڵه‌كه‌ یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان سه‌ربازه‌ و تا ئێستاش هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ رون نه‌بۆته‌وه‌
Nawa
------------
هه‌واڵنێری فرانس پرس ده‌ڵێت 4 کۆژراوه‌ و 68 که‌سیش برینداره‌
بۆبازرگانی‌ كردن له‌گه‌ڵ عێراقدا خاكی‌ ولاته‌كه‌ی‌ به‌ كار بهێنێت و هه‌رێمی‌ كوردستان په‌راوێز بخات
سوریا داوا له‌ توركیا ده‌كات كه‌ بۆبازرگانی‌ كردن له‌گه‌ڵ عێراقدا خاكی‌ ولاته‌كه‌ی‌ به‌ كار بهێنێت و هه‌رێمی‌ كوردستان په‌راوێز بخات
عه‌بدولا ده‌رده‌ری‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ سوریا رایگه‌یاند: سوریا و توركیا ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌بازرگانی‌ كردن له‌گه‌ڵ‌ عێراق به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌كاربهێنن
عه‌بدولا ده‌رده‌ری‌ له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره‌و له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ سی ان ان تورک وتی‌: حكومه‌تی‌ سوریا ئاماده‌كاری‌ كردوه‌ كه‌ سوریا و توركیا له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ به‌غدا بازرگانی‌ بكه‌ن به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌كاربهێنن
شاره‌زایان پێیانوایه‌ ئه‌و لێدوانه‌ی‌ لێپرسراوه‌كه‌ی‌ سوریا ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ خاله‌ سنوریه‌كانی‌ نێوان سوریا و توركیا چالاك ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌روازه‌ی‌ خاپوری‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و توركیا په‌راوێز ده‌خرێت
جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا وتیشی‌: توركیا مافی‌ خۆیه‌تی‌ به‌رگری‌ له‌خۆی‌ بكات له‌دژی‌ چه‌كداره‌كانی‌ په‌كه‌كه‌
شایانی‌ باسه‌ پێشتر به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ توركیا ته‌ئكیدیان كردبو له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ ته‌مان چه‌ند خاڵێكی‌ سنوری‌ نوێ‌ له‌گه‌ڵ سوریادا بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌و رێگایانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا بازرگانی‌ بكه‌ن
نه‌وا رادیو
حه‌سه‌نی: ئه‌و ژنانه‌ی جل و به‌رگی ئیسلامیان نییه‌ با بمرن
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ وه‌ده‌ستهاتوون، ئیمام جومعه‌ و مه‌لای پێش نوێژی شاری ورمێ " حه‌سه‌نی " که‌ نوێنه‌ری فه‌رمی خامه‌نه‌یی سه‌رۆکی ئایینی ئێرانه‌، له‌ وتو وێژێک دا له‌ گه‌ڵ یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌کانی هه‌رێمی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ڕه‌وتی بێ حیجابی ژنان خه‌ریکه‌ به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت
حه‌سه‌نی ده‌ڵێت:هێزه‌اکانی ئیسلامی ئێران له‌ به‌هاری ئه‌و ساڵه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌یان بۆ هه‌ڕه‌شه‌ کردن و فشار هێنان و ته‌نانه‌ت گرتنی ئه‌و ژنانه‌ی که‌ جل و به‌رگیان ئیسلامی نه‌بوو له‌ ئێران به‌ گشتی و له‌ شاری ورمێش به‌ تایبه‌تی ده‌ست پێ کرد، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژنانی ئێره‌ له‌ سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان دا زۆرتر ڕووت ده‌بنه‌وه‌ و جل و به‌رگی که‌متر و ناشه‌رعی تر له‌ به‌ر ده‌که‌ن
حه‌سه‌نی له‌ وڵامی پرسیارێکیش دا گوتی:ئه‌و ژنانه‌ی حیجابیان له‌ به‌ر چاو نییه‌، باشتر وایه‌ بمرن
حه‌سه‌نی به‌م جۆره‌ دواوه‌:من پێم سه‌یره‌ که‌ دوای 28 ساڵ تێپه‌ڕ بوون له‌ شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ژنانی بێ حیجاب له‌م مه‌مله‌که‌ته‌ دا ده‌ژین ! ده‌بێ خۆیان و هاوسه‌ره‌که‌یان و باوکیان بمرن
ڕۆژهه‌ڵات نیوز
ده‌ستبه‌سه‌ر 2 كیلۆ تلیاك دا گیرا
هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌شارۆچكه‌ی‌ حاجی ئاوای‌ ده‌ڤه‌ری‌ بتوێن ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕی‌ كیلۆیه‌ك و هه‌شتسه‌دو په‌نجا گرام تلیاك دا
هۆبه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ ڕاپه‌ڕین بووه‌ كه‌ چاودێری‌ باندی‌ فرۆشتنی‌ ماده‌ بێ‌ هۆشكه‌ره‌كان كراوه‌، كه‌سێكیشیان ده‌ستگیر كردوه‌
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ فرۆشتنی ده‌رمانی‌ پزیشكی‌ به‌بێ‌ ره‌چه‌ته‌ی‌ پزیشك دوو كه‌سی‌ تر ده‌ستگیر كراون
وتیشی‌ كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی‌ به‌تلیاكه‌كه‌وه‌ گیراوه‌ به‌پێێ‌ مادده‌ی‌ 14 موخه‌ده‌رات گیراوه‌
له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ له‌حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیدابوون و ڕێوشوێنێكی‌ توندی‌ ئه‌منیان گرتوه‌ته‌ به‌ر
هاوڵاتی
2.1.08
ئێران: 13 كه‌س له‌سێداره‌ ده‌درێن

ڕۆژی‌ 4 شه‌ممه‌ سیانزه‌ كه‌س له‌ زیندانه‌كانی ئێراندا به‌ تاوانی جۆراوجۆر سزای‌ له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه‌: حكومه‌تی ئێران سیانزه‌ كه‌سی به‌ تۆمه‌تی كوشتن و قاچاغچێتی‌ كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره‌ داوه‌ كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌و به‌ تاوانی كوشتنی مێرده‌كه‌ی‌ سزای‌ له‌سێداره‌ دانی به‌ سه‌ردا سه‌پابوو

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌: له‌ ساڵی 2007 حكومه‌تی ئێران لانی كه‌م دووسه‌دوونه‌وه‌دووحه‌وت كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌ كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی دووهه‌زاروشه‌ش نزیكه‌ی سه‌د و بیست كه‌س زیاتر بووه‌
چی‌ له‌پشت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروانه‌وه‌یه‌؟

وابڕایاره‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان پاش چه‌ند رۆژێكی‌ تر له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیدا كورسییه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌. هاوكات له‌م ماوه‌یه‌ی‌ رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروان مسته‌فادا روویداوه‌

سلێمانی‌، ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، وابڕیاریشه‌ له‌درێژه‌ی‌ ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا باس له‌كێشه‌كانی‌ ناو یه‌كێتی‌‌و مه‌سه‌له‌ی‌ ئاڵوگۆڕكردن له‌نێوان سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تدا بكرێت

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیدا كه‌ رۆژی‌ 30/12 له‌سلێمانی‌ سازكرا، باس له‌بارودۆخی‌ عێراق كراوه‌، وابڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ جارێكی‌ تر سه‌ركردایه‌تی‌ كۆببێته‌وه‌‌و باس له‌وه‌زعی‌ یه‌كێتی‌ بكه‌ن، پاشان رۆژانی‌ 2.1/1 كۆبوونه‌وه‌ ناكرێت، به‌ڵام له‌3/1ه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ‌ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆئه‌وه‌ كرد كه‌ تائێستا رای‌ تاڵه‌بانی‌ له‌وه‌دا كۆبۆته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق‌و ناوچه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ یه‌كگرتووییه‌كی‌ باشی‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌یه‌‌و مه‌سه‌له‌ی‌ گۆڕینی‌ سه‌رۆك حكومه‌ت كێشه‌یه‌كی‌ بچوكتره‌

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ پێی‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ پێداگری ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ بكه‌ن تاڵه‌بانی‌ بیر له‌كه‌سێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ میانڕه‌وبێت‌و بتوانێ‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ راگرێت

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پَی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌تووه‌ مه‌یلێكی‌ زۆر له‌نێو ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیدایه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ بكرێت‌و زۆرێك له‌وانه‌ وه‌ك فریادڕه‌سێك ده‌ڕواننه‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بۆ رزگاركردنی‌ یه‌كێتی‌ له‌و قه‌یرانه‌ رێكخراوه‌ییه‌ی‌ تیایدا ده‌ژی‌

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ دیداره‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌و دیدارانه‌ی‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌نێوان هه‌ردوولادا روویداوه‌، دیداری‌ ئاسایی‌ بوون‌و دووربوون له‌هه‌ر سه‌فقه‌یه‌كی‌ سیاسییه‌وه‌

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆئه‌وه‌ كرد تاڵه‌بانی‌ كه‌ له‌جاره‌كانی‌ پێشوودا له‌به‌غدا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ خۆی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ ده‌كرد‌و سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ نه‌وشیروان مسته‌فا میوانداری‌ تاڵه‌بانی‌ كردووه‌

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ روودانی‌ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نهێنی‌‌و دووكه‌سی‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروانی‌ ره‌تكرده‌وه‌‌و ئاماژه‌ی‌ بۆئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و یه‌كتربینینانه‌ میوانداری‌ بووه‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئێستا‌و ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ پێشوو به‌شداریان تێدا كردووه‌
ناوی بکه‌رانی کۆمه‌ڵکوژییه‌کی کورده‌کان ئاشکرا بوو
ڕێنیێسانس نیوز: بکه‌رانی کۆمه‌ڵکوژیی کورده‌ عه‌له‌وییه‌کانی باکووری کوردستان له‌ شاری ماراش، که‌ به‌پێی ئاماری فه‌رمی ده‌وڵه‌ت له‌ یه‌ک شه‌ودا سه‌دوو یازده‌ که‌سی تێدا کوژرابوون، دوای تێپه‌ڕبونی بیست ونۆ ساڵ ئاشکرا کران
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و کاته‌ "حه‌سه‌ن فه‌همی گونێش" له‌ لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ به‌ده‌ستی "میت"ی تورک و ڕێکخراوه‌ شاره‌واکانی دیکه‌ی ناو ده‌وله‌ت ئه‌نجام دراوه‌
ناوبراو که‌ به‌شداری پانێلی 29 هه‌مین ساڵڕۆژی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ماراشی کرد، که‌ له‌ ساڵی 1978 دا ئه‌نجام دراو به‌ بیست وچوار ه‌مین کۆمه‌ڵکوژی تورکیا ده‌ناسرێت، دانی به‌م ڕاستییه‌دا نا و گوتی: "ڕاستیتان ده‌وێ پێتان ده‌ڵێم؛ ته‌مه‌نم 89 ساڵه،‌ هیچم له‌گه‌ڵ ژیاندا نه‌ماوه‌، نامهه‌وێ به‌ پیری درۆتان له‌گه‌ڵ بکه‌م؛ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی "میت" و به‌ یارمه‌تیی هه‌ندێک گرووپی دیکه‌ی شاراوه‌ی ناو ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌نجام درا؛ مه‌به‌ست له‌مه‌ش چاوترساندنی عه‌له‌وییه‌کان بوو که‌ ئه‌و کاته‌ ڕکابه‌ری ده‌وله‌ت بوون
جه‌ماوه‌ری میناء تورکمن ڕاده‌په‌ڕن و ده‌وڵه‌ت به‌ ئاگر وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه
ڕێنیێسانس نیوز:- زانرا که‌ 500 که‌س له‌ خه‌ڵکی میناء تورکمن هێرشیان کرده‌ سه‌ر خانوبه‌ره‌ی قائیمقامیه‌تی ناوچه‌که‌و شه‌ڕو پێکدادان له‌ نێوان خه‌ڵک و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی په‌یدا بوو
هه‌ر ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 500 که‌س له‌ خه‌ڵکی میناء تورکمن هێرشیان کرده‌ سه‌ر باره‌گای قائیمقامیه‌تی ناوچه‌که‌و که‌لوپه‌لی ئاواییه‌که‌یان تێکهه‌ڵکێشا. زانرا کاربه‌ده‌ست و هێزه‌کانی ئاسایشی ده‌ریایی ئێرانیش به‌ گوله‌ وه‌ڵامی خه‌ڵکیان دایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 2 که‌س له‌ خۆپێشانده‌ران گیانیان له‌ده‌ست دا
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێران تراسیان لێ نیشتوه‌و سه‌رجه‌م خاڵه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یان به‌ سه‌رباز و چه‌ک داپۆشیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له‌ خۆپێشانده‌ران بگرن
1.1.08
مامۆستایانی‌ كامیاران خوازیاری‌ ئازادكردنی‌ فه‌رزاد كه‌مانگه‌رن
كوردستان میدیا: مامۆستایانی‌ كامیاران له‌ به‌یانیه‌یه‌كدا داكۆكییان له‌ ئازادیی‌ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر كرد
مامۆستایانی‌ كامیاران له‌ به‌یانیه‌كه‌دا رایانگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ مامۆستایانی‌ شاری‌ كامیاران به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ناسیاوی‌‌و ئاگایی‌ له‌مێژینه‌ی‌ كاری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ مامۆستای‌ هاوكار، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر كه‌ ماوه‌ی‌ 15 ساڵ‌ پێشینه‌ی‌ كاری‌ سادقانه‌ی‌ له‌ نیزامی‌ ئامووزش‌و په‌روه‌رش دا هه‌بووه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تا ئێستا هیچ چه‌شنه‌ كارو چالاكییه‌كمان به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ناوبراو نه‌دیتووه‌‌و ناوبراو كه‌سێكی‌ به‌ڵێنده‌ر به‌ جووڵا‌ونه‌وه‌و چالاكی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسا سێنفی‌‌و مه‌ده‌نییه‌كاندا بووه‌‌و له‌ كاتێك دا ماوه‌ی‌ 18 مانگ له‌ قۆڵبه‌ست كردنی‌ تێ‌په‌ڕێوه‌، چاره‌نووسی‌ روون نه‌بۆته‌وه‌، خوازیاری‌ پێڕاگه‌یشتنی‌ هه‌رچی‌ زووتر به‌ ره‌وشی‌ ناوبراو‌و ئازادكردنی‌ ئه‌وین. له‌ كۆتایی‌ به‌یانیه‌كه‌دا ناوه‌كانی‌ 136 كه‌س له‌ مامۆستایانی‌ كامیاران كه‌ به‌یانیه‌كه‌یان واژۆ كردووه‌، هاتووه‌
شایانی‌ باسه‌ هه‌نووكه‌ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له‌ شوێنێكی‌ ناڕوون دایه‌‌و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ ده‌بێ‌ دوینی، 10ی‌ به‌فرانباری‌ 1386 بۆ لێپرسینه‌وه‌ی‌ به‌ناو دادگای‌ شۆڕش بگوێزرێته‌وه‌
كوژرانی‌ كاسبكارێك له‌ ناوچه‌ی‌ مه‌ریوان
كوردستان میدیا، ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ری‌: هێزه‌ دژی‌گه‌لییه‌كانی‌ رێژیم رۆژی‌ شه‌ممه‌، 8ی‌ به‌فرانباری‌ 1386، له‌ نزیك گوندی‌ درگاشێخانی‌ مه‌ریوان كاسبكارێكیان به‌ناوی‌ "هادی‌ ده‌یهم" كوشت
هێزه‌كانی‌ رێژیم دواتر ته‌رمی‌ ناوبراویان بردۆته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فه‌جری‌ مه‌ریوان. خه‌ڵكێكی‌ زۆر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ هه‌مان رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌
به‌م هۆیه‌وه‌ له‌نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌ ئینتیزامی‌‌و جلوبه‌رگ شه‌خسیه‌كانی‌ رێژیم دا تێكهه‌ڵچوون پێك هاتووه‌
كلینتۆن : سه‌رم سوڕماوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ بۆچی‌ تاڵه‌بانی‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رگری‌ له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات

بیل كلینتۆن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا سه‌ری‌ سووڕماوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ بۆچی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق ئه‌وه‌نده‌ به‌رگری‌ له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری‌ توركیا ده‌كات

جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ بوگوینی‌ توركیا باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ بیل كلینتۆن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئه‌مریكا به‌ ئه‌ردۆغانی‌ وتوه‌ مایه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ كوردێك زیاتر له‌ خۆت به‌رگری‌ له‌ تۆ ده‌كات

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مه‌تینه‌ر نوسه‌ری‌ رۆژنامه‌كه‌ ئه‌نجامیداوه‌ ته‌ئكیدیشی‌ كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌ردۆغان خزمه‌تی‌ دیموكراتیزه‌ كردنی‌ توركیا ده‌كات و ده‌رخستنی‌ لێبوردنێكی‌ گشتیش ده‌بێته‌ هۆی‌ چاره‌سه‌ربونی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ په‌كه‌كه‌

Nawa