عه‌بدوڵا گول سه‌ركۆماری توركیا ته‌ئكیدی كرده‌وه:ئه‌مریكاییه‌كان زۆر شه‌رمه‌زارن له‌وه‌ی كه دره‌نگ مۆڵه‌تیان به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژبه په‌كه‌كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدات
له لێدوانێكدا بۆرۆرژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن عه‌بدوڵا گول وتی: ئێمه له به‌رامبه‌ر ڕازی بونی ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌ی كه سوپای وڵاته‌كه‌مان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه‌له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدات، هیچ به‌ڵێنێكمان به ئه‌مریكا نه‌داوه چونكه ئه‌مریكا به‌رپرسیاره له‌وه‌ی كه له خاكی عێراقدا روبه‌روی په‌كه‌كه ببێته‌وه
عه‌بدوڵا گول وتیشی ئامانجی ئێمه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ته‌نیا له ناوبردنی په‌كه‌كه‌یه و توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق و كورده‌كانی عێراق ناكاته ئامانجی هێرشه‌كانی خۆی
سه‌باره‌ت به پرسیارێكیش ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ئایا توركیا گه‌ره‌نتی داگیرنه‌ركدنی خاكی عێراقی به ئه‌مریكا داوه، سه‌ركۆماری توركیا وتی: پێویست ناكات ئێمه گه‌ره‌نتی به هیچ لایه‌نێك بده‌ین چونكه به نیاز نین خاكی هیچ وڵاتێك داگیر بكه‌ین
عه‌بدوڵا گول وتی: توركیا له‌روی ئابوری‌یه‌وه هاوكاری عێراق ده‌كات وهیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نیه و رۆژانه 4 هه‌زار ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری توركیا له ده‌روازه‌ی سنوری خابوره‌وه ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه
Nawa Radio
ئه‌مما له به‌ڕێزت پرسیارێكم هه‌یه : سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تۆركیا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش كه چه‌ن بنكه‌یه‌كی پ.ك.ك داگیركردبوو، ئه‌یوت كه هه‌ندێ چه‌كی قۆرسی دروسكراوی ئه‌مریكی له‌و بنكانه دۆزراوه‌ته‌وه، كه هه‌رچه‌ن تۆركیا نه‌یوت، به‌س ڕوون كه مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه ئه‌مریكیه‌كان له ژێرۆ به پ.ك.ك یارمه‌تی ده‌دات ! ڕای جه‌نابت چیه ؟