مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی وتارێكدا كه له مه‌راسیمی رێزگرتن له رووفاتی ژماره‌یه‌ك له ئه‌نفالكراوانی كوردستان رایگه‌یاند :
ئێستاش چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیان بێت پرۆسه‌كانی به‌ناو ئه‌نفال و جینۆساید دژ به گه‌لی كورد دووباره ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌نفالكراون كه‌م بوو بێت.
سه‌رۆكى كوردستان راشیگه‌یاند : كه گه‌لی كورد ته‌نها رێز له‌و برا عه‌ره‌بانه ده‌گرێت كه دژی ئه‌نفالن.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر سازكرا ، سه‌رۆك بارزانى گوتی : تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی هه‌ن كه هیوا ده‌خوازن گه‌لی كورد دووباره ئه‌نفال بكرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌یان به‌سه‌رچووه و هیچ لایه‌ك و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و تاوانه دژ به گه‌له‌كه‌مان دووباره بكاته‌وه ، ئه‌وانه‌ش كه ئه‌نجامیاندا هه‌ندێكیان به سزای خۆیان گه‌یشتن و هیوادارین له داهاتووشدا ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به سزای خۆیان بگه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی : چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی ده‌یانه‌وێ تاوانه‌كانی دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون بشاردرێنه‌وه ، ته‌نانه‌ت من وای بۆ ده‌چم كه مه‌به‌ست له په‌له‌كردن له له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن ئه‌وه بوو تاوانه‌كانی دژی گه‌لی كورد بشاردرێنه‌وه و دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ست به چه‌كی كیمیاوی دابخرێت.
له به‌شێكی دیكه‌شدا ، سه‌رۆك گوتی : گه‌لی كورد ته‌نها رێز له‌و به‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌گرێت كه دژی ئه‌نفاله و ده‌ستی دۆستایه‌تی كورد قبوڵ ده‌كات . مه‌به‌ستی ئێمه پته‌وكردنی دۆستایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌به به شیعه و سوننه‌یه‌وه .
له كۆتاییشدا سه‌رۆكى كوردستان روونیكرده‌وه : ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستووری عێراق و به‌و مافانه رازین كه ده‌ستوور به ئێمه‌ی داوه به‌ڵام هه‌رگیز رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ین یاری به ده‌ستوور بكات و به ئاره‌زووی خۆی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی به‌كاری بێنێت
KTV