د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیر عێراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه ، ناكۆكی و جیاوازی ڕاسته‌قینه هه‌یه له نێوان لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیردا
د.به‌رهه‌م له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئیتحادی ئیماراتی دانای به‌وه‌دانا كه ناكۆكی و جیاوازی ڕاسته‌قینه هه‌یه له نێوان لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی مالكیدا و داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد كه به په‌له كاربكات بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه، چونكه ئه‌نجامی ئه‌و ناكۆكیانه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كیاندا نییه
له لێدوانه‌كه‌یدا د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌یدا به به‌ره‌وپێشچوون و باشتربوونی بارودۆخی ئه‌منی عێراق و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و به‌ره‌وپێشونه ئه‌منیانه له به‌رژوه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا د.به‌رهه‌م هۆشداریدا له شكست هێنانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق گه‌ربێت و چاكسازی ڕاسته‌قینه و جددی نه‌كرێت له پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تدا
نه‌وا