مه‌نوچه‌هر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی كه‌نداو زیان گه‌یاندنه به په‌یوه‌ندی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو
مه‌نوچه‌هر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزێونی ئه‌لجه‌زیره وتی: سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌نداو ئامانجه‌كانی بپێكێت و شكستی هێناوه و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: حكومه‌تی ئه‌مریكا به بێ هۆ هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئێران تێك بدات
پێویسته بوترێ دوێنی جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكدا له ئه‌بوزه‌بی وتی: خه‌ڵكی ئێران شایانی حكومه‌تێكی دیموكراتین و رونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌و وڵاته‌دا حكومه‌تێكی دیموكراتی بێته سه‌ر كار، حكومه‌تی ئه‌مریكا نزیكترین دوستی ئه‌و وڵاته ده‌بێت
نه‌وا