عه‌بدوڵا گول سه‌رۆكی توركیا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان
گول له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی ڕایگه‌یاند: كه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌ی خۆشیان نیشانداوه بۆ هاوكاریكردنی سوپای توركیا له بنه‌بڕكردنی ئه‌و رێكخراوه كه به تیرۆریست وه‌سفیانكردووه
گول له لێدوانه‌كه‌شیدا وتی: توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاریانه‌ی هیچ پاداشتێكی نه‌داوه‌ته ئه‌مریكا ، چونكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به جه‌نگی دژه تیرۆره هه‌یه و ئه‌مریكاییه‌كانیش خۆیان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بۆ ئه‌و جه‌نگه خستۆته گه‌ڕ
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی توركیا له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌رۆك بوش ته‌ئكیدی كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه په‌كه‌كه دوژمنی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مریكایه
نه‌وا