سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاڵۆگی نیشتیمانی رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك هێزی سیاسی سوننی‌و شیعی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوپه‌یمانێتیه‌كی سیاسی نوێ راده‌گه‌یه‌نن. خه‌ڵه‌ف عه‌لیانی له لێدوانبَكیدا بۆ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی(شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) ده‌ڵێت"رۆژی شه‌ممه هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسیی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت كه پێكهاتووه له ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتیمانی‌و به‌ره‌ی دیاڵۆگی نیشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی صالح موتڵه‌گ‌و لیستی ئه‌لعیراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی‌و حیزبی فه‌زیڵه‌و حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی -رێكخراوی عیراق- كه نوری مالیكی یه‌كێ له‌سه‌ركرده‌كانیه‌تی
ئاماژه‌شیداوه به‌وه‌ی كه "له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌دا باڵی‌و صه‌در‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كۆنگره‌ی خه‌ڵكی عێراقیش به‌شدارن."ڕاشیگه‌یاندوه"سه‌رجه‌م كوتله ناوبراوه‌كان دوێنێ هه‌ینی سه‌ردانی نوری مالیكیان كردووه‌و نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌كردووه كه تێكڕا له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانیدان."رۆژنامه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه "واپێده‌چێت ئه‌م رێككه‌وتنناممه‌یه وه‌ڵامێك بێ بۆ رێككه‌وتننامه سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان حیزبی ئیسلامی‌و هه‌ردوو حیزبه كوردییه‌كه‌و ئاماژه‌یه‌كیشه به له‌یه‌كترازانی ریزه‌كانی به‌ره‌ی ته‌وافوق."جێگه‌ی باسه هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و حیزبی ئیسلامیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی تاریق هاشمیی جێگری سه‌ركۆمار مانگی رابردوو به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی توركیا‌و مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد.حكومه‌تی عێراقیش چه‌ند مانگێكه به‌هۆی ناكۆكیی نێوان شیعه‌و سوننه دووچاری جۆرێك له ئیفلیجبوون هاتووه به‌وه‌ی كه له‌كۆی 40 وه‌زیر 17 وه‌زیریان له حكومه‌ت كشاونه‌ته‌وه. ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتیمانی یه‌كێكه‌له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ره‌ی ته‌وافوق له‌عێراقدا