به‌یانى ئه‌مڕۆ ، به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌دنان موفتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان , د. به‌رهه‌م ساڵح جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ و ژماره‌یه‌كى زۆر له وه‌زیر و به‌رپرسانى حكوومى و حزبی له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراق و كه‌سایه‌تى عێراقی و بیانى ، رێوره‌سمێكی تایبه‌ت له لایه‌ن وه‌زاره‌تى كارووباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی كوردستان ، بۆ هێنانه‌وه و رێزگرتن له 371 رووفاتى قوربانیانی ئه‌نفال له پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان له‌شاری هه‌ولێر ، ده‌ستى پێكرد
له‌مباره‌یه‌وه خاتوو چنار سه‌عد عه‌دبوڵڵا ، وه‌زیری كارووباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند
ژماره‌ى رووفاتى قوربانییه‌كان 354 ه‌و ، 11 له رووفاتانه له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له چاور قوڕنه دۆزراونه‌ته‌وه و 13 ش له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ له دهۆك
شایه‌نى ئاماژه‌یه ، وه‌ك خاتوو چنار وتى : له ناو رووفاتى قوربانییه‌كاندا ، رووفاتى ئافره‌تێكى دوو گیان تیادایه ، كه ئه‌مه‌ش دڕنده‌یی رژێمى له ناوچوو ده‌رده‌خات .
راشگه‌یه‌ندرا كه ئه‌و ته‌رمانه وه‌ك به‌ڵگه و دۆكیومێنت دژ به‌تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به‌كارهێنراون".
هه‌روه‌ها ، ئه‌و ته‌رمانه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رهێنراون و له‌شوێنی تایبه‌تدا هه‌ڵگیراون بۆ ئه‌وه‌ی له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا رێزیان لێبگیرێت‌و ته‌سلیم به‌كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه".
جێگه‌ى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ، له ساته‌وه‌ختی شاڵاوی ئه‌نفالدا ساڵی 1988 قووربانییه‌كان ، له‌لایه‌ن رژێمی له له‌ناوچووى سه‌دام حسێن-ه‌وه له‌چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌ی (حه‌زه‌ر)ی موسڵ نێژرابوون".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست په‌یامنێری كوردستان تی ڤی گه‌یه‌شتوون ، ژماره‌ى قوربانییه‌كان 371 و ، 346 رووفاتیان له گۆڕی به كۆمه‌ڵی حه‌زه‌ر له مووسڵ و 12 یان له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵی سه‌ربازگه‌ى فرقه‌ى چوارى پێشووى رژێمى له ناوچووى به‌عس و 13 ش له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵی شاخكێ له دهۆك دۆزراونه‌ته‌وه و ، 23 رووفاتیان له قوربانییه‌كانى ناوچه‌ى دۆڵی جافایه‌تى سنوورى هاوینه هه‌وارى دوكانن .
بڕیاریشه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا و له‌شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد ساز بكرێت بۆ ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفال وه‌ك هه‌وڵێك بۆ جینۆسایدكردنی میلله‌تی كورد له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی عیراقه‌وه