
بێ نه‌زیر بۆتۆ، تاقه ژنێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد بو كه توانی له‌وڵاتێكی ئیسلامی‌دا ببێته سه‌رۆك وه‌زیر و ئه‌مڕۆش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له‌كه‌راچی گیانی له ده‌ستدا
بێ نه‌زیر بۆتۆ له‌گه‌ڕه‌كی راولبه‌ندی شاری كه‌راچی له شوێنێكدا كه باوكی له لایه‌ن ژه‌نراڵه كوده‌تاچییه‌كانه‌وه له‌سێداره درابو بوبه قوربانی هاوسه‌نگییه ساسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی
جه‌واد شیما وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پاكستان هه‌واڵی كوژرانی بێ نه‌زیر بۆتۆی پشتڕاستكرده‌وه و پێشتریش ئاسف عه‌لی زه‌رداری هاوسه‌ری بۆتۆ ته‌ئكیدی كردبو له‌وه‌ی كه حاڵی بێ نه‌زیر بۆتۆ زۆر خراپه و ئه‌گه‌ری گیان له ده‌ستدانی هه‌یه
بێ نه‌زیر بۆتۆ له ساڵی 1953 له دایكبوه و خوێندنی له زانكۆكانی هارڤاردی ئه‌مریكا و ئه‌كسفۆردی به‌ریتانیا ته‌واو كردوه
بێ نه‌زیر بۆتۆ له دو قۆناخی جیاوازدا له ساڵه‌كانی 1988-1990 و 1993بۆ نه‌وه‌دووشه‌ش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پاكستانی كردوه و ئاراسته‌ی به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته داوه.خاتو بێ نه‌زیر له كاتی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا وه‌كو یه‌كێك له ناودارترین رێبه‌ڕانی ژن له جیهاندا له قه‌ڵه‌مده‌درا
بۆتۆ له ساڵی 1977دا له دوای كوده‌تاكه‌ی زیائه‌لحه‌ق فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان ده‌سگیر كرا‌و ماوه‌ی 5 ساڵ له زینداندا مایه‌وه و هه‌رله‌و كاتانه‌شدا باوكی له سێداره درا. ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكایه‌تی حزبی خه‌ڵكی پاكستانی گرته ده‌ست و وه‌كو زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆی باوكی رێبازێكی سۆسیالیستی و جه‌ماوه‌رییانه‌ی هه‌بو
بنه‌ماڵه‌ی بۆتۆ وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی نه‌هرۆ و گاندی یه‌كێك له ناودارترین بنه‌ماڵه سیاسییه‌كانی جیهانه.له دوای ئه‌وه‌ی كه په‌روێز موشه‌ڕه‌ف فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان له ساڵی 1999دا له كوده‌تایه‌كی بێ خوێندا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی له نه‌واز شه‌ریف وه‌رگرت،خانمی بۆتۆ به شێوه‌یه‌كی دڵخوازانه رێگای دووره وڵاتی گرته به‌ر و له به‌ریتانیا و دوبه‌ی دا ژیانی برده سه‌ر
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆپاكستان بێ نه‌زیر بۆتۆ ته‌ئكیدی كردبو له‌وه‌ی كه هه‌وڵی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی "دیكتاتۆریه‌تی سه‌ربازی" ده‌دات له وڵاته‌كه‌یدا و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرا كه گوایه له‌گه‌ڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌فدا رێكه‌وتوه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا
بۆتۆ 8 ساڵ دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی له وڵات له رۆژی 18ی تشرینی یه‌كه‌مدا گه‌ڕایه‌وه پاكستان و له‌گه‌ڵ دابه‌زینیدا له كه‌راچی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ئه‌نجامدرا و 150 كه‌س بوبونه قوربانی به‌ڵام هیچ زیانێك به خۆی نه‌گه‌یشت
بۆتۆ له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه لایه‌نگرانی زیا ئه‌لحه‌قی فه‌رمانده‌ی پێشوی سوپای پاكستانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه یارمه‌تی گروپه توندڕه‌وه‌كانیان داوه بۆئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه
خانمی بۆتۆ له دوای ئه‌وه‌ش ماوه‌ی 30 رۆژ له ماڵه‌كه‌یدا خرایه ژێر چاودێری، به‌ڵام له سه‌رداخوازی جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا حكومه‌تی پاكستان ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
له گه‌ڵ كوژرانی خاتۆ بێ نه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری پاكستان، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆكایه‌تی په‌رویز موشه‌ره‌ف كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی گرێ دا
بڕیار وایه له‌و كۆبوونه‌وه نائاساییه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پاكستان تاوتوێ گۆرانكارییه سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی پاكستان بكات و بڕیار له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی داهاتوی ئه‌و وڵاته‌ش بدات
په‌روێز موشه‌ڕه‌ف سه‌ركۆماری پاكستان و میان محه‌مه‌د سه‌رۆك وه‌زیری كاتی ئه‌و ولاَته ئێدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی راولبه‌ندی كردوه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بێ نه‌زیر بۆتۆ كردوه
هاوكات هه‌ردو حكومه‌تی روسیا و ئه‌مریكاش ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌یان كردوه كه بۆته هۆی كوژرانی خانمی بۆتۆ و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و روداوه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ، به‌ڵام لایه‌نگرانی بێ نه‌زیر بۆتۆ له گه‌ڕه‌كی راولبه‌ندی شاری كه‌راچی دروشمی دژی ئیداره‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌فیان هه‌ڵداوه و وناوبراویان به كوشتنی تاقه سه‌رۆك وه‌زیره ژنه‌كه‌ی پاكستان تۆمه‌تبار كردوه
رادیو نه‌وا