له زیندانی ئورمیه زیندانیه‌کی سیاسی کورد به ناوی " مووحسین باپیری " به سه‌ختی شکه‌نجه کراوه و له ئاکامی ئه‌شکه‌نجه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دا زمانی ناگه‌ڕێ و ناتوانێ ئیتر قسان بکات
به پێی هه‌واڵێک که له لایه‌ن پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ئێران دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، مووحسین باپیری به تاوانی ئه‌وه‌ی که گۆیا سووکایه‌تی به سه‌رۆکی ئایینی ئێران " خامه‌نه‌یی " کردووه، سزای 2 ساڵ و هه‌روه‌ها به تاوانی ده‌رباز کردنی نایاسایی سنووره‌کانیش سزای یه‌ک ساڵ زیندانی به سه‌ر دا سه‌پاوه
نێوبراو ئێستا ماوه‌یه‌که‌ی درێژه له گرتووخانه‌کانی تایبه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری ئورمیه دا به سه‌ر ده‌بات و ڕوو به ڕووی دژوارترین ئه‌شکه‌نجه‌کان هاتووه و به تایبه‌ت له لایه‌ن که‌سێکی ئیتلاعاتی به ناوی " عه‌باسی " ڕوو به ڕووی لێدان و سووکایه‌تی هاتووه به جۆرێک که ئیتر ڵاڵ بووه و ناتوانێ قسان بکات
باپیری جارێک تا ئاستی مردن لێی دراوه و له حاڵه‌تی کۆما و بێهۆشی دا بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک ڕاگوێزراوه و دوای 2 حه‌فته کاتێک به هۆش دێته‌وه جارێکی دیکه بۆ ئه‌شکه‌نجه‌خانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌یبه‌نه‌وه . بنه‌ماڵه‌ی موحسین باپیری ده‌ڵێن که ئه‌وان مافی دیتنی کوڕه‌که‌یان نییه و نیگه‌رانی ڕه‌وشی ڕۆڵه‌که‌یانن
له هه‌مان کات دا به پێی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که له زیندانی ئورمیه و له لایه‌ن دۆستان و نیزیکانی ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری گیراوی کورد " یۆسف کاکه‌مه‌می" وه‌ده‌ستمان هاتووه، نێوبراویش ڕوو به ڕووی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژوار له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندان هاتووه. کاکه‌مه‌می خه‌ڵکی گوندی " قه‌ره‌بڵاغ " ی شاری مه‌هاباده و ئێستاکه له زیندانی تایبه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ئورمیه ڕاده‌گیرێت،
یۆسف کاکه‌مه‌می ئێسکه‌کانی لاق و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی له‌شی شکاون و تا ئێستاش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌کراوه و بگره ڕۆژانه‌ش ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت
هه‌روه‌ها زاندراوه که که‌سێکی دیکه‌ش به ناوی " ئاڕه‌ش " خه‌ڵکی شاری سه‌ڵماس که له شاری مه‌هاباد گیراوه و له کاتی گیرانه‌که‌شی دا گولله‌یه‌کیان له سینگی ڕاستی ئه‌و دابوو، به سه‌ختی برینداره و له ڕه‌وشێکی ناله‌بار دا ده‌ژی و ئه‌ویش به سه‌ختی ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێت
ڕه‌وشی نووسه‌ر و چالاکی کورد " ئیجلال قه‌وامی " ش ناله‌باره
له لایه‌کی دیکه‌وه له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه خه‌به‌رمان به ده‌ست گه‌یشتووه که نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی " ئیجلال قه‌وامی " که ئێستا له به‌ندی 4 ی زیندانی گشتی ئه‌و شاره دا به سه‌ر ده‌بات له ڕه‌وشێکی ناله‌باری ڕووحی و فیزیکی دا به سه‌ر ده‌بات
نێوبراو چاو و ڕوومه‌تی هه‌ڵنووساوه و تووشی هێندێک نه‌خۆشی بووه و پێویستی به ده‌رمان کردنه
له هه‌مانکات دا قه‌وامی له نێو که‌سانێکی دز و قاتڵ و فاسید و تریاک کێش دا ڕاگیراوه و ئه‌وه‌ش جۆرێک سووکایه‌تییه به که‌سایه‌تییه‌کی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وان
ڕه‌وشی گیراوانی دیکه‌ی شاری سنه و شاره‌کانی دیکه له وێنه‌ی " یاسر گوڵی، ڕووناک سه‌فازاده، هانی عه‌بدی، فه‌ردین موورادی، شاهۆکولیایی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، سه‌باح نه‌سری، هیدایه‌ت غه‌زاڵی، حه‌بیبوڵڵا ته‌هماسوبی، چنوور فه‌تحی، زانیار مسگه‌ری، عه‌لی حه‌یده‌ریان و... هتد، به تایبه‌ت سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به‌ڕێز " مه‌حه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند " که ئه‌ویش تووشی نه‌خۆشی ئاسم و ته‌نگی هه‌ناسه و چند نه‌خۆشی دیکه بووه و ڕۆژانه ڕوو به ڕووی ئه‌شکه‌نجه ده‌بێته‌وه، جێگه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانییه
ڕۆژهه‌ڵات نیوز