
سه‌رۆكی دادگای ته‌مییز و وته‌بێژی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند له دوای كۆتاییهاتنی پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زان سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالدا جێبه‌جێده‌كرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه رێگه له جێببه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بگرێت
حاكم مونیر حه‌داد له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی (ده‌نگه‌كانی عێراق) ی راگه‌یاند "له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالدا جێبه‌جێده‌كرێت
جه‌ختیشی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرده‌وه و وتی "هیچ لایه‌نێك، به ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریشه‌وه، بۆی نییه ئه‌نجامدانی سزاكه رابگرێت
پێشتر هه‌ر یه‌ك له جه‌لال تاڵه‌بانیی سه‌ركۆمای عێراق و سوڵتان هاشم، جێگری سه‌ركۆمار كه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدیدا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پێكده‌هێنن، ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه سزای له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگریی پیشوتری عێراق، په‌سه‌ند بكه‌ن و ئه‌مه‌ش مشتومڕێمكی زۆری له ناوه‌نده سیاسی یاساییه‌كاندا لێكه‌وته‌وه
حاكم مونیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕگه‌ی (73) ی ده‌ستوری عێراق "زۆر ئاشكرایه و مافی په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان ناداته ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی بیانی و لۆكاڵیش بڵاوكرایه‌وه سه‌بارت به‌هاوكاریكردنی سوڵتان هاشم له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقیدا، له‌نێویاندا جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌پێناو رووخاندنی رژێمی سه‌ددامدا، مونیر حه‌داد وتی "ئه‌م شتانه هیچیان كایگه‌رییان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سزاكه نابێت و سوڵتان هاشم خۆی له‌كاتی دانیشتنه‌كانی دادگادا هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه
وتیشی "سوڵتان، لانی كه‌م، داوای لێبوردنیشی نه‌كرد له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌به‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌رپرس بووه له پرۆسه‌كانی ئه‌نفال كه به‌هۆیه‌وه (180) هه‌زار كوردی عێراقی بێسه‌روشوێن كراون
رونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر داوای لێبوردنی بكردایه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌بوو سزاكه‌ی له له‌سێداره‌دانه‌وه كه‌مبكرێته‌وه بۆ (زیندانیی هه‌تاهه‌تایی) هه‌روه‌ك چۆن سابیر دوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی پێشوو داوای لێبوردنی كرد له كوشتنی قوربانیانی ئه‌نفال و سزاكه‌ی كه‌م كرایه‌وه
سه‌رۆكی دادگای ته‌مییز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "دادگا سه‌رجه‌م رێوشوێنه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ته‌واوكردووه و ده‌بێت له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت
دادگای باڵای تاوانه‌كان له (24) ی حوزه‌یرانی رابردوودا سزای له‌سێداره‌دانی دا به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕش له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو، و سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگریی پێشوو، و حسێن ره‌شید تكریتی، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پێشوو، به تۆمه‌تی به‌شداربونیان له ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفالدا
ئـــاوێنه