
ئاوێنه چه‌ند زانیارییه‌كی ورد له‌سه‌ر شه‌رو تۆپبارانی سه‌ربازانی تورك‌و پاسدارانی ئێران‌و گه‌ریلاكانی پژاك‌و پ ک ک بڵاوده‌كاته‌وه
نه‌جیبه محمه‌د، قه‌ڵادزێ: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پژاك رایگه‌یاند"شه‌وی رابردوو بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر تۆپخانه‌كانی ئێران تۆپبارانی باره‌گاكانی پارتی ژیانی ئازادی كرد له گوندی زه‌ڵێ و سورێنی سه‌ر به‌قه‌زای پشده‌ر
سه‌رچاوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پژاك رونیكرده‌وه.سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هه‌مان شێوه سه‌ر له‌ئێواره‌ی دوێنێ تۆپبارانی ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌خه‌ستی ده‌ستی پێكردووه‌و ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه.به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد كه پێش ئه‌م تۆپبارنه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه"هه‌ڤاڵانی پژاك له‌سنوری به‌رده‌نازی سه‌ر به‌حاجی ئۆمه‌ران ته‌قه‌یان له‌پاسدارێكی ئێرانی كردووه‌و كوشتویانه
سه‌رچاوه‌كه رونیكرده‌وه كه له‌سنوری شرناخیش هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستی خۆیان وه‌شاند به‌وه‌ی "له چیایه‌كی ناوچه‌ی ئۆڵده سێ جاسوسی توركی هاتونه‌ته لای هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه ئه‌وانیش به كۆنتڕۆڵ پێش گه‌شتنیان مینێكی زه‌مینیان پیاده‌ته‌قێننه‌وه سێ جاسوسه‌كه ده‌كوژن
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ر له‌هه‌مان ناوچه‌دا له‌هێرشێكی په‌كه‌كه‌دا بۆ سه‌ر پاسێك كه چه‌ند پۆلیس‌و پاسه‌وانێكی حكومه‌تی توركیایی تیادا ده‌بێت 7 كه‌س له‌پاسه‌وانان‌و پۆلیس ده‌كوژرێن له‌گه‌ڵ پێنج هاوڵاتی تردا به‌و تۆمه‌ته‌ی هاریكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی تریان كردووه.ناوچه‌ی شرنا‌خ ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری توركیا‌و عێراقه‌وه‌و به‌یه‌كێك له‌و ناوچانه ده‌ژمێردرێت كه گه‌ریلاكانی پارتی كرێكاران هه‌فته نیه چالاكیان تیادا نه‌بێت
سه‌رچاوه‌كه له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی ئاوێنه وتی"جگه له‌مه‌ش له ئورومیه‌و له گوندی ئه‌رده‌بیل رۆژی 28- 9 گه‌ریلاكانی پژاك سه‌یاره‌یه‌ك ده‌ته‌قێننه‌وه فه‌رماندارێك‌و پاسدارێكی ئێرانی ناوچه‌كه ده‌كوژن
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان رۆژدا"له هه‌رێمی به‌ردی ره‌شی كه‌ڵه شین له‌ناو وڵاتی ئێران پاسداران به ماتۆر سكلیت دێنه ناوچه‌كه بۆ زانینی زانیاری له‌سه‌ر پژاك گه‌ریلاكانی پژاك ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن‌و فه‌رمانداری بازگه‌ی كه‌له‌شین و پاسدارێك ده‌كوژن